نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم و جیهان
پەیامی کورد ... نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم و جیهان
ئهمڕۆ نرخی زێڕ له بۆرسهی جیهانی و بازاڕەکانی ههرێمی كوردستان دابەزینی بەرچاوی بەخۆوەبینی و نرخی یهك ئۆنسه له بۆرسهی جیهانی گهیشته ١٧٣٣ دۆلار، نرخی یهك لیرهش بهرامبهره به ٥٥١ ههزار دینار، شارەزایەکی ئابووریش رایدەگەێنێت، لە ماوەی دوو مانگدا زێڕ بەرێژەی ١٣% بەھای خۆی لە دەستداوە.
بە گوێرەی زانیارییەکان ، چەند رۆژێکە نرخی زێڕ ڕووی لە دابەزین کردووە و ئهمڕۆ یەکشەممە، نرخی ئۆنسهیهك زێڕ بۆ ١٧٣٣ دۆلار دابەزی و نرخی مسقاڵێك زێڕی عهیار ١٨ به ٣٠٣ ههزار دیناره.
ئاماژهی بهوهشكرد، نرخی مسقاڵێك زێڕی عهیاری ٢١ به ٣٥٣ ههزار دینارهو نرخی یهك لیره به ٥٥١ ههزار دینار.
جەبار گۆڕان، شارەزایەکی بواری ئابووری ڕایگەیاند زێڕ یەکێک بوو لە باشترین کاڵاکانی ساڵی ڕابردوو، ئەو کانزا زەردە بەرزترین دەستکەوتی ساڵانە لە ماوەی ١٠ ساڵدا بە خۆیەوە بینی، بەڵام لە سەرەتای ئەمساڵەوە لە بازاڕی جیهانی و ناوخۆییدا بە شێوەیەکی خێرا دابەزی و لە ماوەی دو مانگدا بەرێژەی ١٣% بەھای خۆی لە دەستدا.
لەبارەی هۆکارە سەرەکیەکانی ئەو دابەزینە دەڵێت، ھاندان و پەرەپێدانی کەرتی وەبەرھێنانی ناوخۆیی ئەمریکا ئەویش لە رێگای ١.٩ تریلیۆن دۆلار بۆ ھاندانی کۆمپانیا بچووک و مامناوەندەکان، ئەویش دەبێتە ھۆکاری گەشەکردنی بەرھەمی ناوخۆیی GDP و کەمبوونەوەی بێکاری، کە لەم مانگەدا بۆ رێژەی ٦.٧% دابەزیوە لە کاتێکدا لە مانگی ١١ ساڵی رابردوو٧.٩% بوو.
ئەوەشی خستەڕوو،هۆکارێکی دیکەی کەمبوونەوەی نرخی زێڕە بە تایبەت لەهیندستان کە یەکێکە لەو دەوڵەتانەی زۆرترین مامەڵەی زێر دەکات، وەزیری دارایی بڕیاریداوە گومرگی سەر کانزای زێر لە ١٢ % دابەزێنێت بۆ ٥.٦%، لەگەڵ ئەوەشدا حکوومەت بڕیاریداوە کە پەرەپێدانی کشتوکاڵی و ژێرخان پیشەسازی بەسەر هاوردەکردنی زێڕدا بسەپێنێت.
ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە