نرخی نەوتی قورسی ئێران کەم بووەوە و دابەزی
پەیامی کورد ... نرخی نەوتی قورسی ئێران کەم بووەوە و دابەزی
نوێترین ڕاپۆرتی مانگانەی ئۆپێک نیشانیدا کە نرخی نەوتی قروسی ئێران مانگی ڕابردوو ٥.٤٪ هەرزان بووە .
نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی قورسی ئێران لە ئەیپریل گەیشتە ١٠٦ دۆلار و ٢٨ سەنت کە شەش دۆلار و ١٢ سەنت بەرامبەر بە ٥.٤ ٪ لە چاو ١١٢ دۆلار و ٤٠ سەنتی مانگی مارس ، کەمی کردووە . میانگینی نرخی نەوتی قورسی ئێران لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٢ تاکوو ئەم بەروارە ، بۆ ٩٩ دۆلار و ٦٣ سەنت لە چاو میانگینی نرخی ٦٠ دۆلار و ٧٥ سەنت لە ماوەی هاوشێوەی ساڵی ٢٠٢١ گەیشت .
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە