نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا
پەیامی کورد ... بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسەكانی ئابووری لە جیهان بڵاویان كردەوە ئەمڕۆ هەینی ٢٠ی ١١ی ٢٠٢٠ نرخی نەوت لەبازاڕەکانی جیهان دابەزی و نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی برێنێت بە ٤٤.٢٠ دۆلار و نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکاش بە ٤١.٧٤ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
ئاژانسی بلومبێرگ بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ هەینی نەوتی برێنێت بە ٤٤.٢٠ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک نەوت مامەڵەی پێوەکراوە، هاوکات نەوتی خاوی ئەمریکا ١.٤%ـی بەهاکەی بەرزبوەتەوە و بە ٤١.٧٤ دۆلار مامەڵەی پێوەکراوە.
بەهۆی زۆربوونی ژمارەی تووشبوون و مردن بە کۆرۆنا لەماوەی رابردوودا، سەرەڕای کەمکردنەوەی بڕی هەناردەکردنی نەوت لەلایەن رێکخراوی ووڵاتانی هەناردەکاری نەوت (ئۆپێک)، نرخی نەوت بەکەمی ماوەتەوە و تائێستا ئاسۆیەک بۆ بەرزبوونەوەی نیە.
مانگی ئازاری ئەمساڵ، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا نزمترین ئاستی لە دوای ساڵی ٢٠٠٢ەوە تۆمارکرد، بە جۆرێک نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە خوار ٢٥ دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرا.
ئەم بابەتە 11994 جار خوێندراوەتەوە