نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا
پەیامی کورد ... بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسەكانی ئابووری لە جیهان بڵاویان كردەوە ئەمڕۆ هەینی ٠٤ی ١٢ی ٢٠٢٠ نرخی نەوت لەبازاڕەکانی جیهان بهرزبوهوه و و نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی برێنێت بە ٤٩.٥٨ دۆلار و نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکاش بە ٤٦.٦٤ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
ئاژانسی بلومبێرگ بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ههینی نەوتی برێنێت رێژەی ١.٧٨% بەهاکەی بهرزبوهوه و هەر بەرمیلێک نەوت به ٤٩.٥٨ مامەڵەی پێوەکراوە، هاوکات نەوتی خاوی ئەمریکا بە ٤٦.٦٤ دۆلار مامەڵەی پێوەکراوە.
بەهۆی زۆربوونی ژمارەی تووشبوون و مردن بەکۆرۆنا لەماوەی رابردوودا، سەرەڕای کەمکردنەوەی بڕی هەناردەکردنی نەوت لەلایەن رێکخراوی ووڵاتانی هەناردەکاری نەوت (ئۆپێک)، نرخی نەوت بەکەمی ماوەتەوە و تائێستا ئاسۆیەک بۆ بەرزبوونەوەی نیە.

مانگی ئازاری ئەمساڵ، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا نزمترین ئاستی لە دوای ساڵی ٢٠٠٢ەوە تۆمارکرد، بە جۆرێک نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە خوار 25 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرا.
بەگوێرەی شیکەرەوە ئابوورییەکان و پسپۆڕانی نەوت، هۆکاری سەرەکی ناجێگری نرخی نەوت دەگەڕێتەوە بۆ بڵاوبوونەوەی شەپۆلی دووەمی کۆرۆنا کە ئاسۆیەکی بۆ دەستپێکردنەوەی چالاکییە ئابوورییەکان لەجیهاندا نەهێشتوەتەوە.
ئەم بابەتە 11996 جار خوێندراوەتەوە