نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا
پەیامی کورد ... بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسەكانی ئابووری لە جیهان بڵاویان كردەوە ئەمڕۆ هەینی ١١ی ١٢ی ٢٠٢٠ نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەكانی جیهان، بەرەو ٥١ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك نزیكدەبێتەوە و نەوتی برێنتیش بەهاكەی بۆ زیاتر لەسەدا دوو بەرزبوەوە.
بەپێی ماڵپەڕی بڵومبێرگ تایبەت بە مامەڵە بازرگانییەكان، ئەمڕۆ هەینی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە ٥٠.٣٥ دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە و بەهاكەی ٠.١٠ سەنت و بە رێژەی لەسەدا ٢ بەرزبوەتەوە.
هاوكات بەرمیلێك نەوتی خاوی رۆژئاوای ئەمریكا بە ٤٩.٩٢ دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە، بە هەمانشێوە بە رێژەی لەسەدا ٠.٣٠ و ٠.١٤ سەنت بەهاكەی بەرزبوەتەوە.
نرخی بەرهەمی نەوت دوای ئەوە بەرزبووەوە، ناجێگیرییەك لە بازاڕەكانی تایبەت بەو بەرهەمە هەبو پاش ئەوەی لە دوو بیرەنەوتی بچوك لە كەركووك ئاگركەوتەوە.
ڕووداوەكە لە ئەنجامی هێرشێكی تێرۆریستیدا ڕوویدا، بەڵام زیانی بۆ بەرهەمەكە نەبوو، یەكێكی دیكەش لە هۆكارەكان دوای بڵاوكردنەوەی واکسەنی كۆڤید-١٩ەیە لە ویلایەتە یەكگرتوەكان، كە دەكرێت بەوهۆیەوە رو لە بوژانەوە بكات و خواست لەسەر بەرهەمەكە زیادبكات.
ئەم بابەتە 11996 جار خوێندراوەتەوە