نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا
پەیامی کورد ... بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسەكانی ئابووری لە جیهان بڵاویان كردەوە ئەمڕۆ هەینی ١٨ی ١٢ی ٢٠٢٠ نرخی نه‌وت له‌بازاڕه‌كانی جیهان به‌رزبوه‌وه و نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی برێنێت به ٥١.٢٤ دۆلار و نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی ئه‌مریكاش به ٤٨.٠٠ دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
ئاژانسی بلومبێرگ بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ هەینی نه‌وتی برێنێت رێژه‌ی ٠.١٦%ی به‌هاكه‌ی به‌رزبوه‌وه و هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت به ٥١.٢٤ دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كراوه، هاوكات نه‌وتی خاوی ئه‌مریكا به ٤٨.٠٠ دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كراوه.
به‌هۆی زۆربوونی ژماره‌ی تووشبوون و مردن به‌كۆرۆنا له‌ماوه‌ی رابردوودا، سه‌ره‌ڕای كه‌مكردنه‌وه‌ی بڕی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له‌لایه‌ن رێكخراوی ووڵاتانی هه‌نارده‌كاری نه‌وت (ئۆپێك)، نرخی نه‌وت به‌كه‌می ماوه‌ته‌وه و تائێستا هیوایەک بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی نیه.
مانگی ئازاری ئه‌مساڵ، نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهاندا نزمترین ئاستی له دوای ساڵی ٢٠٠٢ه‌وه تۆماركرد، به جۆرێك نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت له خوار ٢٥ دۆلاره‌وه مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرا.
به‌گوێره‌ی شیكه‌ره‌وه ئابوورییه‌كان و پسپۆڕانی نه‌وت، هۆكاری سه‌ره‌كی ناجێگری نرخی نه‌وت ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی شه‌پۆلی دووهەمی كۆرۆنا كه هیوایەكی بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی چالاكییه ئابوورییه‌كان له‌جیهاندا نه‌هێشتوه‌ته‌وه.
ئەم بابەتە 12026 جار خوێندراوەتەوە