نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا
پەیامی کورد ... بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسەكانی ئابووری لە جیهان بڵاویان كردەوە ئەمڕۆ هەینی ٢٥ی ١٢ی ٢٠٢٠ وێڕای تەشەنەی كۆرۆنا و پەیدابوونی جۆرێكی نوێ لەو ڤیرووسە، نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەكانی جیهان ڕووی لە بەرزبوونەوەیە.
لە كۆتا مامەڵەكانی پێنج كاتژمێری رابردوودا لە بازاڕەكانی جیهان، نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت بە ٥١ دۆلار و ٢٩ سەنت مامەڵەی پێوەكراوە، بەهاكەی ٠.٠٩ سەنت بە رێژەی ٠.١٨% بەرزبوەتەوە.
هاوكات بەگوێرەی هەواڵی ماڵپەڕە ئابوورییەكانی جیهان، نرخی نەوتی خاوی تەكساسی رۆژئاوای ئەمریكا هاوشێوەی برێنت بەرزبوەتەوە، بەهای یەك بەرمیل لەو بەرهەمە گەیشتوەتە ٤٨.٢٣ دۆلار و ٠.١١ سەنت بە رێژەی ٠.٢٣% نرخەكەی بەرزبوەتەوە.
بەرزبوونەوەی نرخی نەوت هاوكاتە لەگەڵ گەیشتنی هەریەك لە بەریتانیا و یەكیتی ئەورووپا بە رێككەوتنی بازرگانی لەسەر بنەمای رێككەوتنی برێكزت، تایبەت بە چوونەدەرەوەی بەریتانیا لە یەكێتییەكە.
ئەم بابەتە 11998 جار خوێندراوەتەوە