نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا
پەیامی کورد ... بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسەكانی ئابووری لە جیهان بڵاویان كردەوە ئەمڕۆ هەینی ١ی ٠١ی ٢٠٢١ نرخی نه‌وت له‌بازاڕه‌كانی جیهان دابەزی و نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی برێنێت به ٥١.٤٥ دۆلار و نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی ئه‌مریكاش به ٤٨.٢٤ دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
ئاژانسی بلومبێرگ بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ هەینی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت لەبازارەکانی جیهان بەرێژەی ٠.١٨%ـی بەهاکەی لەدەستدا و به ٥١.٤٥ دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا، هاوكات نه‌وتی خاوی ئه‌مریكا به ٤٨.٢٤ دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كراوه.
به‌هۆی زۆربوونی ژماره‌ی تووشبوون و مردن به‌كۆرۆنا له‌ماوه‌ی رابردوودا، سه‌ره‌ڕای كه‌مكردنه‌وه‌ی بڕی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له‌لایه‌ن رێكخراوی ووڵاتانی هه‌نارده‌كاری نه‌وت (ئۆپێك)، نرخی نه‌وت به‌كه‌می ماوه‌ته‌وه و تائێستا ئاسۆیه‌ك بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی نیه.
مانگی ئازاری ئه‌مساڵ، نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهاندا نزمترین ئاستی له دوای ساڵی ٢٠٠٢ه‌وه تۆماركرد، به جۆرێك نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت له خوار ٢٥ دۆلاره‌وه مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرا.
به‌گوێره‌ی شیكه‌ره‌وه ئابوورییه‌كان و پسپۆڕانی نه‌وت، هۆكاری سه‌ره‌كی ناجێگری نرخی نه‌وت ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی شه‌پۆلی دووهه‌می كۆرۆنا كه ئاسۆیه‌كی بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی چالاكییه ئابوورییه‌كان له‌جیهاندا نه‌هێشتوه‌ته‌وه.
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە