نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

پەیامی کورد     ...    بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسەكانی ئابووری لە جیهان بڵاویان كردەوە ئەمڕۆ هەینی ٢٩ی ٠١ی ٢٠٢١ نرخی نەوت لەبازاڕەکانی جیهاندا کەمێک بەرزبوەوەی بەخۆوە بینی  و نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی برێنێت بە ٥٥،٩٥دۆلار و نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکاش بە ٥٢.٥٧  دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.

ئاژانسی بلومبێرگ بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ هەینی نەوتی برێنێت رێژەی ٠.٤٢% بەرزبوەوە و هەر بەرمیلێک نەوت به‌ ٥٥.٩٥ دۆلار مامەڵەی پێوەکراوە، هاوکات نەوتی خاوی ئەمریکا بەڕێژەی لەسەدا ٠.٢٣ بەهاکەی بەرزبوەوە و بە ٥٢.٥٧ دۆلار مامەڵەی پێوەکراوە. 

کەمبونەوەی ژمارەی گیان لەدەستدان و تووشبوون بە کۆرۆنا، دەستبەکاربوونی ئیدارەی نوێی ئەمریکا لەم هەفتەیەدا کاریگەری لەسەر زیادبوونی نرخی نەوت هەبوە.
لەلایەکی دیکەشەوە رێژەی نەوت لە کۆگاکانی ئەمریکا بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبوونەوە و لەکۆتایی هەفتەی رابردوودا گەیشتە ٤.٤ مليۆن بەرمیل، ئەوەش  ١.٢ ملیۆن بەرمیل لەئاستی پێشبینییەکان زیاتر بوە.
لەوبارەیەوە تۆنی هیدریک شیکەرەوەی بازاری ووزەی CHS بەئاژانسی ڕۆیتەرزی راگەیاندوە، کەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی نەوتی خاو بەڕێژەیەکی بەرچاو هۆکاری سەرەکییە بۆ بەرزبوونەوەی بەهای نەوت.
مانگی ئازاری ساڵی ٢٠٢٠ ، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا نزمترین ئاستی لە دوای ساڵی ٢٠٠٢ەوە تۆمارکرد، بە جۆرێک نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە خوار ٢٥ دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرا.


ئەم بابەتە 11986 جار خوێندراوەتەوە