نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا
پەیامی کورد ... بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسەكانی ئابووری لە جیهان بڵاویان كردەوە ئەمڕۆ هەینی ٠٥ی ٠٢ی ٢٠٢١ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت ئەمڕۆ هەینی گەیشتە ٥٩.١٧ دۆلار، ئەوەش بەرزترین ئاستە لەماوەی یەک ساڵی رابردوودا.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی ڕۆیتەرز نرخی نەوت لە ئەمڕۆ هەینی بەرزبوەوە بۆ بەرزترین ئاست لە ساڵێکدا، ئەوەش بە سوود وەرگرتن لە سیاسەتی ووڵاتانی ئۆپێک پڵەس بە بەرزنەکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت و پابەندبوون بە رێککەوتنی کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت.
تاماس ڤارگا، شرۆڤەکاری نەوت لە ناوەندی (PVM) لەبارەی هۆکاری بەرزبونەوەی نەوت رایگەیاند، بەرزیی رێژەی پابەندبوون بە رێککەوتنی ئۆپێک پڵەس پاڵپشتی لە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت کردوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی یەک ملیۆن بەرمیل نەوتی رۆژانە لەلایەن سەعوودیە کە لە سەرەتای ئەم مانگەوە دەستیپێکردوە بە لایەنی کەمەوە تاوەکو کۆتایی ئەم چارەکە بۆ هاوسەنگکردنی بازاڕی نەوت گرینگە.
لە شەوی رابردوەوە نرخی نەوتی خاو ٣٣ سەنت بەرزبوەتەوە واتا ٠.٥٦% و گەیشتوەتە ٥٩.١٧ دۆلاری ئەمریکی، ئەوەش بەرزترین نرخە لەمانی (شوبات/٢)ی ساڵی رابردوودا، لەماوەی ئەم هەفتەیەشدا لە ٦% بەرزبوەتەوە.
هاوکات نرخی نەوتی خاوی تەکساسی ئەمریکا 36 سەنت بەرزبوەتەوە واتا ٠.٦٤% و گەیشتوەتە ٥٦.٥٩ دۆلاری ئەمریکی، ئەوەش بەرزترین ئاستە لە ٢٢ی مانگی یەکی ساڵی ڕابردوەوە.
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە