نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا
پەیامی کورد ... بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسەكانی ئابووری لە جیهان بڵاویان كردەوە ئەمڕۆ هەینی ١٢ی ٠٢ی ٢٠٢١ نرخی نه‌وت له‌بازاڕه‌كانی جیهان کەمێک دابەزی و و نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی برێنێت به ٦٠،٦٧ دۆلار و نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی ئه‌مریكاش به ٥٧.٧٦ دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا، بە بەراورد بەدوێنێ نزیکەی یەک دۆلار نرخەکەی دابەزیوە.
ئاژانسی بلومبێرگ بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ هەینی نه‌وتی برێنێت رێژه‌ی ٠.٤٦% دابه‌زی و هه‌ر به‌رمیلێك به ٦٠.٦٧ دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كراوه، هاوكات نه‌وتی خاوی ئه‌مریكاش بەڕێژەی ٠.٤٧% نرخەکەی دابەزی و به ٥٧.٧٦ دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كراوه.
به‌رپرسانی ستراتیژی ئوسترالیا رایانگه‌یاندوه، به‌رده‌وام بڵاوكردنه‌وه و راگه‌یاندنی واکسەنی كۆرۆنا وایكردوه دارایی ئه‌مریكا چیتر به‌ره‌و دواوه نه‌گه‌ڕێته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا واکسەن هۆكارێكی سه‌ره‌كی ده‌بێت له‌به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخه‌كان له‌بازاڕه‌كاندا به‌تایبه‌ت نه‌وت.
فیل فلین شیكه‌ره‌وه‌ی گه‌وره له گرووپی پرایس فیوچ له ئه‌مریكا رایگه‌یاندوه، پێشبینی ده‌كرێت گۆڕانكارییه‌كی گه‌وره له بازاڕه‌كاندا ڕووبدات به‌تایبه‌ت له‌نرخی نه‌وت و زێڕ.
په‌یوه‌ست به‌م بابه‌ته ده‌یڤد تۆیل، سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌ی شیكه‌ره‌وه‌ی وزه Centaurus Energy به رۆیته‌رزی راگه‌یاندوه، له‌گه‌ڵ وه‌رزی هاویندا پێشبینی ده‌كرێت واكسەنی كۆرۆنا بگاته ناوچه‌یه‌كی فراوانی جیهان و ئه‌وه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر جووڵه‌ی ئابووری ده‌بێت.
یه‌كێكی دیكه له‌هۆكاره‌كانی به‌رزبونه‌وه‌ی نه‌وت ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌ڵوێست و بڕیاره‌كانی ووڵاتانی هه‌نارده‌كاری نه‌وت (ئۆپیك) كه‌بڕیاریانداوه هه‌نارده‌كردنی نه‌وت بۆ بازاره‌كانی وزه به‌نزمی بهڵێنه‌وه، ئه‌وه‌ش وایكردوه خواست له‌سه‌ر ئه‌و وزه‌یه و پێشبینی گرانتربونی زیاتربێت.
به‌گوێره‌ی شیكه‌ره‌وه‌كانی بازاری وزه له ئه‌مریكا به‌هۆی زیادبوونی خواست و به‌نزمی هێشتنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت، پێشبینی ده‌كرێت تاكۆتایی ئه‌مساڵ نرخی نه‌وتی برێنت له‌نێوان ٧٠ بۆ ٨٠ دۆلاردا جێگیربێت.
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە