نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا
پەیامی کورد ... بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسەكانی ئابووری لە جیهان بڵاویان كردەوە ئەمڕۆ هەینی ١٩ی ٠٢ی ٢٠٢١ دوای ئەوەی نرخی نه‌وتی خاوی برێنت له‌بازاڕه‌كانی جیهان به‌رزبونه‌وه‌ی به‌رچاوی به‌خوه‌وه بینی، جارێکی دیکە نرخی نەوت کەمێک دابەزیوە و لەئێستادا هەر به‌رمیلێك نه‌وتی برێنێت به ٦٣.٢٠ دۆلار و نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی ته‌كساسی ئه‌مریكاش به ٥٩.٦٧ دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌دەکرێت.
ئاژانسی بلومبێرگ بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ هەینی، نه‌وتی برێنێت لەبۆرسەی جیهانیدا به رێژه‌ی ٠.٧٣% دابەزیوە و هه‌ر به‌رمیلێك به ٦٣.٢٠ دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا، هاوكات نه‌وتی خاوی ئه‌مریكاش به‌ڕێژه‌ی ٠.٨٥% نرخه‌كه‌ی دابەزی و به ٥٩.٦٧ دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كراوه.
بەگوێرەی راپۆرتێکی ئاژانسەکە، یه‌كێك له‌هۆكاره‌كانی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت کە لەماوەی چەند رۆژی رابردوو بەخۆیەوە بینیوە، كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وته له لایه‌ن ووڵاتانی ئۆپێك و ئۆپێك پلاسه‌وه.
ئه‌و ئاژانسه ئاشكراشیكردوه، به‌رهه‌مهێنانی واکسەن كۆرۆنا و کاریگەری لەسەر رێژه‌ی تووشبوون به‌و ڤیرووسه هۆكارێكی دیكه‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وتن.
پێشتر رێكخروای ئۆپیك راگه‌یاندبوو، كه نرخی نه‌وت له ساڵی ٢٠٢١ به‌رزده‌بێته‌وه به‌هۆی ئه‌و رێكارانه‌ی كه ووڵاتانی ئۆپیك پلاس گرتیانه‌به‌ر كه رێكه‌وتبوون له‌سه‌ر نزمبوونه‌وه‌ی به‌رهه‌می نه‌وت بۆ ٩.٧٠٠.٠٠٠ (نۆ ملیۆن وحه‌وتسه‌د هه‌زار ) به‌رمیل نه‌وت له رۆژێكدا.
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە