نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا
پەیامی کورد ... نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا
بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسەكانی ئابووری لە جیهان بڵاویان كردەوە ئەمڕۆ هەینی ٠٥ی ٠٣ی ٢٠٢١ نرخی نهوتی خاوی برێنت بهرزبوونهوهی بەرچاوی بەخۆوهبینی و نرخی ههر بهرمیلێك له ٦٥.٢٩ دۆلارەوە گەیشتە ٦٧.٥٨ دۆلار.
بە پێی ئاژانسی بلومبێرگ ، نرخی بهرمیلێك نهوتی خاوی برێنت گهیشته ٦٧.٥٨ دۆلار لهكاتێكدا دوێنێ پێنجشهممه، به ٦٥.٢٩ دۆلار مامهڵهی پێوهكرا بەوەش هەر بەرمیلێک زیاتر لە ٢ دۆلار زیادیکردووە، ههروهها بەرمیلێک نەوتی خاوی رۆژئاوای تەکساس بە ٦٤.٥٩ دۆلار فرۆشرا.
پێشبینی دەکرێت ووڵاتانی دەرەوەی رێکخراوەی ئۆپیک (ئۆپێک پڵهس) بڕیار بدەن سنوودارکردنی بەرهەمهێنانی نەوت لە مانگی (نیسانی/٤) داهاتوو بەردەوامبێت و ئەمەش کاریگەری لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی نەوت هەبووە.
هاوکات، لەبارەی هۆکارەکانی دیکەی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، ئاژانسەکان بڵاویانکردەوە، ئەمریکا یەدەکەکانی نەوتی بەراورد بە هەفتەی رابردوو ٢١٠٠٠٠٠٠ بەرمیل زیادیکردوە و ئەمەش بەرزترین ئاستی زیادکردنە کە لە ساڵی ١٩٨٢وە تا ئێستا تۆمارکرابێت.
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە