نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

پەیامی کورد     ...    نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا 

بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسەكانی ئابووری لە جیهان بڵاویان كردەوە ئەمڕۆ هەینی‌ ١٩ی ٠٣ی ٢٠٢١   نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جیهان دابەزینی بەرچاوی بەخۆوە بینی و ٩%ی نرخەکەی لەدەستدا، نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە ٦٢.٥٤ دۆلار و نرخی نەوتی خاوی تەکساس یش بە ٦٠.١٠ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی  ڕۆیتەرز ، ئەمڕۆ هەینی هەینی بۆ شەشەمین ڕۆژ لەسەر یەک دابەزی، نزیکەی ٩%ی نرخەکەی لەم هەفتەیەدا لەدەستدا، ئەوەش بەهۆی سەرهەڵدانی شەپۆلێکی نوێی کۆرۆنا لە سەرتاسەری ئەورووپا.

ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەمڕۆ هەینی نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە  ٦٢.٥٤ دۆلار و نەوتی خاوی تەکساسی ئەمریکاش بە ٦٠.١٠ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

لە دو هەفتەی رابردوودا نرخی نەوتی برێنت بۆ نزیکەی ٧٠ دۆلاری ئەمریکی بەرزببوەوە، هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە گەشبینییەک دروستببو لەسەر بووژانەوەی ئابووری جیهانی، ئەوەش دوای دابەشکردنی واکسەن و کوتانی خەڵکێکی زۆر بە پێکوتەکانی ڤیرووسی دژە کۆرۆنا.


ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە