نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا
پەیامی کورد ... نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا
بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسەكانی ئابووری لە جیهان بڵاویان كردەوە ئەمڕۆ یەکشەممە ٢١ی ٠٣ی ٢٠٢١ نرخی نه‌وتی خاو له بازاڕه‌كانی جیهان به‌راورد به دوو رۆژی رابردوو به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆوه بینی، نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت به ٦٤.٥٣ دۆلار و نرخی نه‌وتی خاوی ته‌كساسیش به ٦١.٥٢ دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
به‌پێی هه‌واڵی ئاژانسی رۆیته‌رز، ئه‌مڕۆ شه‌ممه دوای شه‌ش ڕۆژ له‌سه‌ر یه‌ك دابه‌زینی نرخی نه‌وت، جارێكی دیكه ڕووی له‌به‌رزبوونه‌وه كرد و نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی جۆری برێنت به ٦٤.٥٣ دۆلار و نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی ته‌كساسیش به ٦١.٥٢ دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، دوو رۆژی رابردوو نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت به ٦٢.٥٤ دۆلار و نه‌وتی خاوی ته‌كساسی ئه‌مریكاش به ٦٠.١٠ دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا و ٩%ی به‌هاكه‌ی له‌ده‌ستدا.
له دوو هه‌فته‌ی رابردوودا نرخی نه‌وتی برێنت بۆ نزیكه‌ی ٧٠ دۆلاری ئه‌مریكی به‌رزببوه‌وه، هۆكاری به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه گه‌شبینییه‌ك درووست ببوو له‌سه‌ر بووژانه‌وه‌ی ئابووری جیهانی، ئه‌وه‌ش دوای دابه‌شكردنی واکسەن و كوتانی خه‌ڵكێكی زۆر به پێكوته‌كانی ڤیرووسی دژه كۆرۆنا.
ئەم بابەتە 11994 جار خوێندراوەتەوە