نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا
پەیامی کورد ... نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا
بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسەكانی ئابووری لە جیهان بڵاویان كردەوە ئەمڕۆ هەینی ٢ی ٠٤ی ٢٠٢١ دوای ئه‌وه‌ی رێكخراوی ووڵاتانی به‌رهه‌مهێنه‌ری ئۆپێك بڕیاریدا به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت قۆناغ به‌قۆناغ زیاد بكات، نرخی به‌رمیلێك نه‌وت به‌رزبوونه‌وه‌ی خێرای به‌خۆوه بینی و گه‌یشته نزیكه‌ی ٦٥ دۆلار.
بە پێی هەواڵی بۆرسه‌ی جیهانی ووزه، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی جۆری برێنت به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌رچاوی به‌خۆوه بینی و گه‌یشته ٦٤.٧٢ دۆلار، نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی ته‌كساس یش بۆ ٦١.٢٦ دۆلار به‌رزبوه‌وه.
به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت له‌دوای ئه‌وه دێت ئه‌مڕۆ رێكخراوی ووڵاتانی به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وت "ئۆپێك" گه‌یشتنه بڕیاری ئه‌وه‌ی، له‌م مانگه‌دا، ٣٥٠ هەزار به‌رمیل نه‌وتی هه‌نارده‌كراو زیاد بكات، هه‌روه‌ها تا مانگی (ته‌موز/٧)ی ئه‌مساڵ به‌رهه‌مهێنان به‌بڕی ٤٠٠ هەزار به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه زیاد بكرێت.
راسته‌وخۆش له‌دوای بڕیاره‌كه‌ی ئۆپێك، به‌رێژه‌ی ١.٩١% نرخی نه‌وتی جۆری برێنت به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆوه بینی و نه‌وتی ته‌كساس یش به‌رێژه‌یش ٢.١٢% به‌رزبوه‌وه.
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە