نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا
پەیامی کورد ... نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا
بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسەكانی ئابووری لە جیهان بڵاویان كردەوە ئەمڕۆ هەینی ٢٥ی ٠٦ی ٢٠٢١ لەم بەیانییەوە نرخی نەوتی خاو لەبازاڕەکانی جیهان رووی لەداشکان کردوە، چەند جارێک چەند سەنتێک دابەزیوە، لەئێستادا نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە ٧٥،٣٥ دۆلار و نرخی نەوتی ئەمریکاش بە ٧٣.٨ دۆلار دەفرۆشرێت.
بەگوێرەی ئاژانسی بلومبێرگ، لەسەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینییەوە نرخی نەوتی خاو لەبازاڕەکانی جیهان رووی لەداشکان کردوە، چەند جارێک چەند سەنتێک دابەزیوە، لەئێستادا نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت ٠.٢١ دۆلار دابەزی کە ڕێژەی ٠.٢٨ی نرخەکەیەتی و بەوەش دابەزی بۆ ٧٥.٣٥ دۆلار.
هاوکات، نرخی نەوتی ئەمریکاش ٠.٢٢ دۆلار دابەزی و بە ٧٣.٠٨ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
سەرەتای هەفتەی رابردوو، بەهۆی کەمبوونەوەی ژمارەی تووشبوون بەکۆرۆنا، زیادبوونی هەڵمەتەکانی کوتان، نرخی نەوت رووی لەزیادبوون بوو و هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت ٧٦ دۆلاری تێپەڕاند.
لەبارەی هۆکارەکانی دابەزینی نرخی نەوت، ئاژانسەکە بڵاویکردۆتەوە، کەمبوونەوەی خواست و زیادبوونی بڕی نەوت لەعەمبارەکان هۆکاری سەرەکین، بەڵا ئاڵۆزییەکانی ئەم دواییەی نێوان رووسیا و ئەورووپا لەلایەک و رووسیا و بەریتانیا لەلایەکی دیکە کاریگەری نەرێنییان هەبووە.
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە