نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان

پەیامی کورد     ...    نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا 

بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسەكانی ئابووری لە جیهان بڵاویان كردەوە ئەمڕۆ هەینی ٠٧ی ٠٥ی ٢٠٢١ لە کاتێکدا دوێنێ نرخی نەوتی خاوی برێنت لەبازاڕەکانی جیهاندا بۆ زیاتر لە ٦٩ دۆلار بەرزبوەوە، لەئێستادا نرخەکە دابەزینی بەخۆوە بینیوە و هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت لەبازاڕەکاندا بە ٦٨.٠٢ دۆلار و نەوتی ئەمریکاش بە ٦٤.٦١ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

نرخی نەوتی خاوە دابەزینی بەخۆوە بینی، هەر بەرمیلێک نەوتی خاوەی برێنت زیاتر لەیەک دۆلار داشکا و بە٦٨.٠٢ دۆلار فرۆشرا، هاوکات نرخی خاوی ئەمریکا ١.٣٨ دۆلار کەمیکرد و هاتەوە بۆ ٦٤.٦١ دۆلار.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ئابووری ، بەهۆی بەردەوامی هەڵمەتەكانی كوتان و دەركەوتنی كاریگەری لەچەند ووڵاتێكی کاریگەری جیهان، لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا نرخی نەوتی برێنت بەردەوام لەبەرزبوونەوەدا بوە، بەڵام لەدوێنێوە بەهۆی پڕبوونی ئەمبارەکان و نەبوونی ئاماژەیەکی روون بۆ باشتربوونی دۆخی کۆرۆنا، نرخەکانی نەوت دابەزینیان بەخۆوە بینیوە، نەوتی برێنت بەڕێژەی ١.٥٦%-ی نرخەکەی و نەوتی خاوەی رۆژئاوای ئەمریکاش بەڕێژەی ١.٤٠% کەمرکردوە.
 
لەبارەی كاریگەری مانەوەی نرخ بەم جۆرە، شارەزایانی ئابووری پێیانوایە بڕیارەكانی رێكخراوی ئۆپێك بۆ کەمکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت رێگربووە لەوەی نرخی نەوت دابەزێت، باشتربوونی دۆخی چەند ووڵاتێك دوای چڕكردنەوەی هەڵمەتەكانی كوتان دژی كۆرۆنا كە پێشبینیدەكرا نرخەكە زیاتر بەرزبكاتەوە.

هەر لەوبارەیەوە شارەزایانی ئابووری پێشبینی دەكەن لەماوەی چەند هەفتەی داهاتوو نرخی نەوت زیاتر بەرزبوونەوەی زیاتر بەخۆوە ببیێت، بەهۆی پێداگیرییەكانی رێكخراوی تەندرووستی جیهانی لەگەیاندنی ڤاكسین بەتەواوی ووڵاتانی جیهان و هەنگاونان بەرەو ئاسایی بوونەوەی ژیان.


ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە