نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان
پەیامی کورد ... نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا
بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسەكانی ئابووری لە جیهان بڵاویان كردەوە ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٣ی ٠٥ی ٢٠٢١ نرخی نەوت لەبازاڕەکانی جیهان، بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆوە بینی و نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت لە ٧٠ دۆلار نزیکدەبێتەوە و نرخی نەوتی خاوی ئەمریکاش گەیشتە ٦٦ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک.
بەپێی ئاژانسی بلومبێرگ، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە نرخی نەوتی خاوی برێنت لەبازاڕەکانی جیهاندا ٠.٧٠ دۆلار بەرزبوەوە کە ڕێژەی ١.٠٢%ی نرخەکەیەتی و بەوەش لەئێستادا بە ٦٩.٦٢ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هەروەها، نرخی نەوتی خاوی ئەمریکاش ٠.٧٢ دۆلار بەرزبووە کەڕێژەی ١.١٠%ی نرخەکەیەتی و بەوەش نرخی هەر بەرمیلێک گەیشتە ٦٦ دۆلار.
به‌گوێره‌ی داتاكانی، گرووپی ناوه‌نده پیشه‌سازی په‌یمانگای نه‌وتی ئه‌مریكی ئه‌مریكا، له ٧ی (ئایار/٥)ی ئه‌مساڵه‌وه، به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت و ئەمباركردنی له كۆگاكان، به‌رێژه‌ی ٢.٥ ملیۆن به‌رمیل له هه‌فته‌یه‌كدا كه‌میكردوه، ئه‌مه‌ش ترس و نیگه‌رانی درووستكردوه و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت نرخه‌كه‌ی زیاتر به‌رزببێته‌وه.
كه‌مبوونه‌وه‌ی نه‌وتیش له‌كۆگاكانی ئه‌مریكا دوای ئه‌وه هات، هه‌فته‌ی رابردوو كرایه ئامانجی هێرشێكی فراوانی ئه‌لیكترۆنی، به‌وهۆیه‌شه‌وه ناچاركرا چیتر نه‌توانێت نه‌وت له‌ڕێگه‌ی بۆریه‌وه بۆ كۆگاكانی بگوازێته‌وه له‌كاتێكدا رۆژانه ٢میلیۆن و ٥٠٠ به‌رمیل نه‌وتی ئەمبار ده‌كرد.
به‌گوێره‌ی شیكه‌ره‌وه‌كانی بازاری وزه له ئه‌مریكا به‌هۆی زیادبوونی خواست و به‌نزمی هێشتنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت، پێشبینی ده‌كرێت تاكۆتایی ئه‌مساڵ نرخی نه‌وتی برێنت له‌نێوان ٧٠ بۆ ٨٠ دۆلاردا جێگیربێت.
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە