نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان

پەیامی کورد     ...    نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا 

بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسەكانی ئابووری لە جیهان بڵاویان كردەوە ئەمڕۆ هەینی ١٤ی ٠٥ی ٢٠٢١ دواای ئەوەی سێ رۆژ پێش ئێستا نرخی نەوتی خاوی برێنت بۆ نزیکە ٧٠ دۆلار بەرزبوەوە، دو رۆژە نرخەکەی بەردەوام لەدابەزیندایە، ئەمڕۆش نرخەکەی هاڕەی کرد بۆ خوار ٦٥ دۆلار.  

بە پێی هەواڵی ئاژانسی بلومبێرگ، بەهۆی بڕیارێکی رێکخراوی ئۆپێک و بەرزبونەوەی ژمارەی توشبون بەکۆرۆنا لەچەند ناوچەیەک، ئەمڕۆ هەینی نرخی نەوتی برێنت نزیکەی سێ دۆلار دابەزی کەڕێژەی نزیکە ٤.١%ی نرخەکەی دەکات و بە ٦٤.٩١ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.

نەوتی خاوی ئەمریکاش بەهەمان شێوە دابەزی، هەر بەرمیلێک ٢.٠٧ دۆلار داشکاندنی بەخۆوە بینی کەڕێژەی ٣.٣١%ی نرخەکەیەتی و بە ٦١.٩٤ دۆلار فرۆشرا.

لەوبارەیەوە، جۆن پیتەر پسپۆڕی ئابوری لە بۆرسەی جیهانی نیویۆرک رایگەیاندوە، بڕیاری ئۆپێک پلەس بۆ زیادکردنی بڕی هەناردەکردن و بەرزبوونەوەی حاڵەتەکانی تووشبوون و مردن بەکۆرۆنا لەچەند ووڵاتێک هۆکار بوون بۆ نزموبونەوەی نرخی نەوت بۆ ئەو ئاستە.


ئەم بابەتە 11994 جار خوێندراوەتەوە