نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان

پەیامی کورد     ...    نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا 

بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسەكانی ئابووری لە جیهان بڵاویان كردەوە ئەمڕۆ وشەممە ٢٢ی ٠٥ی ٢٠٢١ دوای ئەوەی سێ رۆژ پێش ئێستا نرخی نەوتی خاوی برێنت بۆ نزیکە ٧٠ دۆلار بەرزبوەوە، دوو رۆژە نرخەکەی بەردەوام لەدابەزیندایە، ئەمڕۆش نرخەکەی هاڕەی کرد بۆ خوار ٦٥ دۆلار.  

بەگوێرەی ئاژانسی بلومبێرگ، بەهۆی بەرزکردنەوەی نرخی قازانج لەلایەن بانکی فیدڕاڵی ئەمریکا لەترسی هەڵئاوسان و بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبوون بەکۆرۆنا لەناوچەکانی ئاسیا، دوێنێ هەینی نرخی نەوتی برێنت نزیکەی سێ دۆلار دابەزی کەڕێژەی نزیکە ٤.١%ی نرخەکەی دەکات و بە ٦٤.٩١ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.

نەوتی خاوی ئەمریکاش بەهەمان شێوە دابەزی، هەر بەرمیلێک ٢.٠٧ دۆلار داشکاندنی بەخۆوە بینی کەڕێژەی ٣.٣١%ی نرخەکەیەتی و بە ٦١.٩٤ دۆلار فرۆشرا.

لەوبارەیەوە، جۆن پیتەر پسپۆڕی ئابوری لە بۆرسەی جیهانی نیویۆرک رایگەیاندوە، بەرزکردنەوەی نرخی سود لەلایەن بانکی فیدڕاڵی ئەمریکا لەترسی هەڵئاوسان و بەرزبونەوەی ژمارەی توشبون بەکۆرۆنا لەناوچەکانی ئاسیا هۆکار بون بۆ نزمبونەوەی نرخی نەوت بۆ ئەو ئاستە.


ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە