نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان

پەیامی کورد     ...    نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا 

بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسەكانی ئابووری لە جیهان بڵاویان كردەوە ئەمڕۆ هەینی ٢٨ی ٠٥ی ٢٠٢١ دوای دابەزینی بۆ نزیکەی ٦٤ دۆلار لەماوەی چەند رۆژی رابردوو، ئەمڕۆ نرخی نەوتی خاو لەبازاڕەکانی جیهاندا بۆ نزیکەی ٧٠ دۆلار بەرزبوەوە.

ئاژانسی هەواڵی بلومبێرگ بڵاویکردەوە، ماوەی دوو رۆژە بەهۆی زیادبوونی خواست لەسەر نەوت لەبازارەکانی ئەمریکا و بەردەوامی هەوڵەکانی بەکارهێنانی ڤاکسینی کۆرۆنا، ئەمڕۆ هەینی بەهای نەوتی برێنت جارێکی دیکە بەڕێژەی ٣.٠١% بەرزبوەوە و گەیشتە ٦٩.٦٣ دۆلار.

هاوکات، نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکا ١.٦٥ دۆلار بەرزبوەوە کە ڕێژەی ١.٨٥% دەکات، بەوەش نرخەکەی بۆ ٦٦.٩٣ دۆلار بەرزبوەوە.
لەبارەی كاریگەری مانەوەی نرخ بەمجۆرە، شارەزایانی ئابووری پێیانوایە بڕیارەكانی رێكخراوی ئۆپێك بۆ کەمکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت رێگربووە لەوەی نرخی نەوت دابەزێت، باشتربوونی دۆخی چەند وڵاتێك دوای چڕكردنەوەی هەڵمەتەكانی كوتان دژی كۆرۆنا كە پێشبینیدەكرا نرخەكە زیاتر بەرزبكاتەوە.
بەگوێرەی شیکەرەوەکانی بازاری وزە لە ئەمریکا بەهۆی زیادبوونی خواست و بەنزمی هێشتنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت، پێشبینی دەکرێت تاکۆتایی ئەمساڵ نرخی نەوتی برێنت لەنێوان ٧٠ بۆ ٨٠ دۆلاردا جێگیربێت.


ئەم بابەتە 11994 جار خوێندراوەتەوە