نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان

پەیامی کورد     ...    نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان

بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسەكانی ئابووری لە جیهان بڵاویان كردەوە ئەمڕۆ یەکشەممە ٨ی ٠٨ی ٢٠٢١ بەهۆی زیادبوونی حاڵەتەکانی تووشبوون بەجۆری کۆرۆنای گۆڕاوی دێلتا و پێداچوونەوەی هەندێک ووڵات بۆ نوێکردنەوەی رێکارەکانی هاتووچۆ، بەهای نەوت کەمێک دابەزینی بەخۆوە بینی و هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت بە ٧٠.٧٦ دۆلار و نەوتی تەکساسی ئەمریکاش بە ٦٨.٤٢ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.

بەگوێرەی ئاژانسی رۆیتەرز، ئەمڕۆ یەکشەممە لەبازاڕەکانی جیهاندا، نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت ٠.٥٥ دۆلار دابەزی کە ڕێژەی ٠.٧٧%ی نرخەکەیەتی و بەوەش بو بە ٧٠.٧٦ دۆلار.

هەروەها، نرخی نەوتی تەکساسی ئەمریکا ٠.٦٧ دۆلار دابەزی کە ڕێژەی ٩٧%ی نرخەکەیەتی و بەوەش هەر بەرمیلێک بە ٦٨.٢٨ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
لەبارەی هۆکارەکانی دابەزینی نرخی نەوت، ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردوەتەوە کە زیادبونی حاڵەتەکانی تووشبوون بەجۆری کۆرۆنای گۆڕاوی دێلتا و پێداچوونەوەی هەندێک ووڵات بۆ نوێکردنەوەی رێکارەکانی دژی کۆرۆنا ئاستی دوودڵی بازرگانانی نەوتی زیادکردوە، بەوهۆیەشەوە خستنەڕو زیاتربووە و نرخ دابەزیوە.
لەوبارەیەوە، جێفری هاڵی شیکەرەوەی بازاڕی نەوت رایگەیاند، پێداچوونەوەی هەندێک ووڵات بەرێکارەکانی دژی کۆرۆنا و مەترسی راگرتنەوەی چالاکییە ئابوورییەکان هۆکاری سەرەکی دابەزینی نرخی نەوت لەدوو رۆژی رابردوودا.


ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە