نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان

پەیامی کورد     ...    نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان

بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسەكانی ئابووری لە جیهان بڵاویان كردەوە ئەمڕۆ هەینی ٢٧ی ٠٨ی ٢٠٢١ ۆ ٥م رۆژ لەسەریەک نرخی نەوتی خاو لەبازاڕەکانی جیهاندا لەبەرزبوونەوە بەردەوامە و هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت زیاتر لە یەک دۆلاری چوە سەر بە ٧٢.١٥ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.

بەگوێرەی ئاژانسی بلومبێرگ، ئەمڕۆ هەینی نرخی نەوتی خاو لەبازاڕەکانی جیهاندا بەردەوام بوو لەبەرزبونەوە و هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت ١.٠٨ دۆلار بەرزبوەوە کە ڕێژەی ١.٥٢%ی نرخەکەیەتی و بەوەش هەر بەرمیلێک بە ٧٢.١٥ دۆلار فرۆشرا.

هاوکات، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکا ١.٠٦ دۆلار بەرزبووەوە کە ڕێژەی ١.٥٧%ی نرخەکەیەتی و بەوەش گەیشتە ٦٨.٤٨ دۆلار.
بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسی رۆیتەرز یش، ماوەی سێ رۆژە نرخی نەوت لەبەرزبوونەوەی بەردەوامە، بەرزبوونەوەی ئەمڕۆش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە داتاکانی ئەمریکا نیشانیداوە زۆرترین داواکاری نەوت لەماوەی سەرهەڵدانی کۆرۆنا هەبوە و بەوەش نرخەکەی بەرزبوەتەوە.
هۆکارێکی دیکەی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، بەپێی ئەو ئاژانسە، دروستبوونی گرفت بوە بۆ یەکەی بەرهەمهێنانی نەوتی مەکسیک و کەمبوونەوەی بڕی نەوت لە ئەمبارەکان.


ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە