نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان
پەیامی کورد ... نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان
بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسەكانی ئابووری لە جیهان بڵاویان كردەوە ئەمڕۆ هەینی ١٥ی ١٠ی ٢٠٢١ نرخی نه‌وت له‌بازاره‌كانی ووزه له‌جیهاندا ئه‌مڕۆ هه‌ینی، جارێكی دیكه به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆوه بینی و رێژه‌یی پێوانه‌یی تۆماركرد به‌جۆرێك له‌ماوه‌ی حه‌وت ساڵی رابردوودا به‌و شێوه‌یه به‌رز نه‌بووه‌ته‌وه و نرخی هه‌ر به‌رمیلێك گه‌یشته ٨٤.٦٣ دۆلار.
ئاژانسی ڕۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه، به‌هۆی بوونی مه‌رجی پێشوه‌ختی ووڵاتانی به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وت "ئۆپێك" و زیادبوونی خواست له‌سه‌ر نه‌وت كه هاوكاته له‌گه‌ڵ بووژانه‌وه‌ی دامه‌زراوه پیشه‌سازییه‌كان، ئه‌مڕۆ هه‌ینی به‌های نه‌وت له‌بازاره‌كانی ووزه له‌جیهاندا گه‌یشته به‌رزترین ئاست و نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت به‌رێژه‌ی ٠.٧٧% به‌رزبوه‌وه و به ٨٤.٦٣ دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
هه‌ر به‌گوێره‌ی ئاژانسه‌كه، نرخی نه‌وتی جۆری ته‌كساس یش به‌رێژه‌ی ٠.٧٠% به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆوه بینی و گه‌یشته ٨١.٨٨ دۆلار.
به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های نه‌وت هاوكاته له‌گه‌ڵ ئاسایی بوونه‌وه‌ی ژیان له‌زۆرێك له ووڵاتان و كرانه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ناوچه گه‌شتیاری و كارگه و دامه‌زراوه پیشه‌سازییه‌كان كه به‌تێكرا خواستیان له‌سه‌ر نه‌وت زیادكردوه، به‌جۆرێك ماوه‌ی نزیكه‌ی دوو مانگه به‌های نه‌وت به به‌رده‌وامی به‌رزده‌بێته‌وه.
لای خۆیه‌وه كارۆلین باین، راوێژكاری ئابووری له‌دامه‌زراوه‌ی ئیكۆنومیكس رایگه‌یاند، پێشبیی ده‌كه‌ن تا كۆتایی ئه‌مساڵ خواست له‌سه‌ر نه‌وت زیاتربێت و ده‌گاته به‌رزترین ئاست، به‌ڵام له‌سه‌ره‌تای ساڵی ٢٠٢٢ه‌وه جارێكی دیكه خواست له‌سه‌ر ئه‌و ووزه‌یه روو له‌دابه‌زین ده‌كات.
په‌یوه‌ست به‌م بابه‌ته‌ش دامه‌زراوه‌ی Bank of America له‌دوایین راپۆرتی خۆیدا رایگه‌یاندوه، له‌و باوه‌ڕه‌دان سه‌ره‌ڕای ناجێگری نرخی نه‌وت، به‌ڵام هه‌نگاوه‌كانی ئۆپیك و بووژانه‌وه‌ی بازاره‌كانی جیهان، له‌سه‌ره‌تای ساڵی داهاتوودا به‌های هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت بۆ ١٠٠ دۆلار به‌رز ده‌كه‌نه‌وه.
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە