نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان
بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسەكانی ئابووری لە جیهان بڵاویان كردەوە ئەمڕۆ هەینی ١٩ی ١١ی ٢٠٢١ نرخی نه‌وت له‌بازاڕه‌كانی جیهان، ئه‌مڕۆ هه‌ینی جارێكی دیكه به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆوه بینی و نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت به‌ڕێژه‌ی ٠.٥٩% به‌رزبونه‌وه‌ی به‌خۆوه بینی و به ٨١.٧١ دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
به‌گوێره‌ی ئاژانسی رۆیته‌رز، ئه‌مڕۆ نرخی به‌رمیلێك نه‌وت ٠.٤٨ دۆلار به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆوه بینیوه و به‌ڕێژه‌ی ٠.٥٩% به‌رزبووه‌ته‌وه، نرخه‌كه‌ی گه‌یشتوه‌ته ٨١.٧١ دۆلار، هه‌روه‌ها نه‌وتی ته‌كساسیش به‌ڕێژه‌ی ٠.٦٢% به‌رزبونه‌وه‌ی به‌خۆوه و ٠.٤٩ دۆلار چووه‌ته سه‌ر نرخه‌كه‌ی و گه‌یشتوه‌ته ٧٩.٥٠ دۆلار.
ڕێكخراوی ووڵاتانی هه‌نارده‌ی نه‌وت (ئۆپیك) هه‌فته‌ی ڕابردوو پێشبینی خۆی بۆ خواست له‌سه‌ر نه‌وتی جیهانی بۆ چاره‌كی چواره‌می ئه‌مساڵ ده‌ربڕی و رایگه‌یاند، پێشبینیده‌كه‌ن خواستی جیهانی له‌سه‌ر نه‌وت ٣٣٠ هەزار به‌رمیل له ڕۆژێكدا دابه‌زین به‌خۆوه ببینێت، چوونكه به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی ووزه په‌یوه‌سته به كه‌مبوونه‌وه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا.
كارۆلین باین، راوێژكاری ئابووری له‌دامه‌زراوه‌ی ئیكۆنومیكس رایگه‌یاند، پێشبینی ده‌كه‌ن تا كۆتایی ئه‌مساڵ خواست له‌سه‌ر نه‌وت زیاتربێت و ده‌گاته به‌رزترین ئاست، به‌ڵام له‌سه‌ره‌تای ساڵی ٢٠٢٢ه‌وه جارێكی دیكه خواست له‌سه‌ر ئه‌و ووزه‌یه روو له‌دابه‌زین ده‌كات
ئەم بابەتە 11986 جار خوێندراوەتەوە