نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان
بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسەكانی ئابووری لە جیهان بڵاویان كردەوە ئەمڕۆ هەینی ٢٦ی ١١ی ٢٠٢١ نرخی نەوتی خاوی برێنت به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زی و یه‌ك به‌رمیل به ٧٧.٧٠ دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا و ٤.٥٢ دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك واتا ٥.٥%ی نرخه‌كه‌ی له‌ده‌ستدا.
ئه‌مڕ هه‌ینی له بۆرسه‌ی جیهانی، نرخی نه‌وتی خاوی برێنت بە بەراورد به دوێنێ ٤.٥٢ دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك واتا ٥.٥% دابه‌زی یه‌ك به‌رمیل گه‌یشته ٧٧.٧٠ دۆلار، لە ھەمان کاتدا یەک بەرمیل خاوی رۆژئاوای تێکساس (WTI) بە ٧٣.٣٧ دۆلار فرۆشرا.
له چواری تشرینی یەکەمەوە یەکەمجارە نرخی بەم شێوەیە دابەزێت، پێشتر لە مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵ نرخی نەوت بەرێژەی ٢.٩٥% دابەزی و یەک بەرمیل بە ٧٨.٤٨ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
دوای ئەوەی سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا پلانی ئابووری خۆی لە بواری سووتەمەنیدا خستەڕو و باسی لەوەکردبوو، "بەهێزانە رووبەڕووی ئاڵنگارییەکان دەبینەوە و هەوڵی جیددی دەدەین بۆ دابەزاندنی نرخی سووتەمەنی".
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، ئەمریکا لەم کاتەدا ڕووبەڕووی بەرزبوونەوەیەکی خێرای نرخی سووتەمەنی دەبێتەوە و کار دەکات بۆ دابەزاندنی نرخەکەی و پڕکردنەوەی ئەو کورتهێنانەی لە نەوت و سووتەمەنی دروستبوە. بۆ ئەو مەبەستەش ٥٠ ملیۆن بەرمیل نەوت لە چوار کۆگا سووتەمەنییەکەی ئەمریکا دەردەکات کە بە "یەدەگی ستراتیژیی پێترۆڵ" دەناسرێت، ئەمەش بە هەماهەنگی لەگەڵ چەندین ووڵات دەبێت بۆئەوەی کاریگەرییەکەی لەسەر ئاستی جیهان بێت.
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە