نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان

پەیامی کورد     ...    نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان

بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسەكانی ئابووری لە جیهان بڵاویان كردەوە دوای ئەوەی ووڵاتانی هەناردەکاری نەوت و هاوپەیمانەکانی (ئۆپیک پڵەس) رایانگەیاند، بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنا (ئۆمیکرۆن) پلانی زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوتیان بۆ کاتێکی نادیار راگرتوە، ئەمڕۆ هەینی ٠٣ی ١٢ی ٢٠٢١ بەهای نەوتی برێنت ١.٢٠% بەرزبوەوە و گەیشتە ٧٠.٨٧ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک.
بڕیارەکەی ئۆپیک پڵەس دوای ئەوە هات پێشووتر سەرجەم ووڵاتانی ئەندام لەو رێکخراوە رێککەوتن لەسەر زیادکردنی رۆژانە ٤٠٠ هەزار بەرمیل نەوت و هەناردەکردنی بۆ بازارەکانی جیهان، ئەویش بەمەبەستی گەڕانەوەی هاوسەنگی لەسەر خواست و خستنەڕووی ئەو ووزەیە لەنێوان ووڵاتانی بەکارهێنەر و بەرهەمهێنەری نەوت و راگرتنی هاوسەنگی لەنرخ و خستنەڕوودا.

 دوای بڕیارەکەی ئۆپیک پڵەسیش بۆ زیادنەکردنی بەرهەمهێنانی نەوت، بەهای نەوتی برێنت بەرێژەی ١.٢٠% بەرزبوەوە و  گەیشتە ٧٠.٨٧ دۆلار، هەروەها بەهای به‌رمیلێك نه‌وتی ته‌كساسیش بۆ ٦٧.٧٣ دۆلار بەرزبوەوە.

لای خۆیەوە کارۆلین باین، راوێژکاری ئابووری لەدامەزراوەی ئیکۆنومیکس رایگەیاند، پێشبیی دەکەن تا کۆتایی ئەمساڵ خواست لەسەر نەوت زیاتربێت و دەگاتە بەرزترین ئاست، بەڵام لەسەرەتای ساڵی ٢٠٢٢ ەوە جارێکی دیکە خواست لەسەر ئەو وزەیە روو لەدابەزین دەکات.


ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە