نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان

پەیامی کورد     ...    نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان

بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسەكانی ئابووری لە جیهان بڵاویان كردەوە سەر لە بەیانی ئەمڕۆ هەینی ٣١ی دیسەمبەری ٢٠٢١ نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە، برنت و خاوی ئەمریکی لە بازاڕەکانی جیهانی نەوتدا گۆڕانکارییەکی کەمی بەسەردا هات و ڕێژەیەک لە بەهاکەی دابەزی.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی برنت لە ئێستادا بە ٧٩ دۆلار و ١٣ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە دوا داخستندا بە ٧٩ دۆلار و ٥٣ سەنت بوو.
هاوکات نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی لە ئێستادا بە ٧٦ دۆلار و ٥٦ سەنتە، لە دوا داخستندا بە ٧٦ دۆلار و ٩٩ سەنت بوو.
دوای ماوەیەک لە دابەزینی نرخی نەوت، ماوەی چەند رۆژێکە سەر لەنوێ بەرزدەبێتەوە و خەریکە نزیک دەبێتەوە لە نرخی دوو مانگی پێشوو کە لەسەر ٨٠ دۆلارەوە بوو، ئەمەش پەیوەندی بە داخوازی بازاڕی جیهانییەوە هەیە لەسەر نەوت.

ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە