نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان
بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسەكانی ئابووری لە جیهان بڵاویان كردەوە سەر لە بەیانی ئەمڕۆ هەینی ٧ی جووڵای ٢٠٢٢ نرخی نه‌وتی خاو دوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا به‌رزبوه‌وه و گه‌یشته به‌رزترین ئاست له‌ماوه‌ی یه‌ك مانگی رابردودا، یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت به ٨٢.٦٩ دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت، ئه‌وه‌ش به‌رزترین ئاسته له ماوه‌ی مانگێكدا.
به‌یانی ئه‌مڕۆ نرخی نه‌وتی خاوی برێنت ٧٠ سه‌نت و به‌رێژه‌ی ٠٨٥% به‌رزبوه‌وه و یه‌ك به‌رمیل گه‌یشته ٨٢.٦٩ دۆلاری ئه‌مریكی، هاوكات نرخی نه‌وتی ته‌كساسی ئه‌مریكا ٧٤ سه‌نت به‌رزبوه‌وه و یه‌ك به‌رمیل به ٨٠.٢٠ دۆلاری ئه‌مریكی مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.
بەرزبوونەوەی نرخی نەوت له بازاڕه‌كانی جیهان هاوکاتە لەگەڵ ئاڵۆزییەکانی قەزاقستان كه ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه سه‌ریانه هه‌ڵداوه و هێزەکانی ئاشتی پارێزی رێکخراوی هاوپەیمانی سەربازی پەیماننامەی ئاسایش بە رابەرایەتی ڕووسیا گوازراونه‌ته‌وه بۆ قەزاقستان.
هۆکاری بەردەوامی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بۆ بەرزبوونەوەی خواست لەسەر سووتەمەنی دەگەڕێتەوە لەسەر ئاستی جیهان، سەرەڕای تەشەنەکردنی جۆری ئۆمیکرۆنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەڵام بڵاوبوونەوەی ئەو جۆرە لە ڤایرۆسی کۆرۆنا نەبوەتە هۆکار بۆ راگەیاندنی قەدەغەی هاتووچۆی بەرفراوان.
لە مانگی هەشتی ساڵی رابردوەوە تا ئێستا ئەندامانی هاوپەیمانی ئۆپیک پڵەس لە هەفتەی یەکەمی هەموو مانگێک کۆدەبنەوە بۆ ئەوەی بڕیار لەسەر قەبارەی خستنەڕووی نەوتی ئەندامانیان بدەن.
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە