نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان
پەیامی کورد ... نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان
بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسەكانی ئابووری لە جیهان بڵاویان كردەوە سەر لە بەیانی ئەمڕۆ هەینی ٢١ی جانیوەری ٢٠٢٢ نرخی نه‌وتی خاوی برێنت دابه‌زی و یه‌ك به‌رمیل نه‌وت به ٨٧.٣٠ دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت، هاوكات نرخی نه‌وتی ته‌كساسی ئه‌مریكاش دابه‌زی و یه‌ك به‌رمیل ٨٤.٣٣ دۆلاره.
به‌پێی بۆرسه‌ی جیهانی، ئه‌مڕۆ هه‌ینی نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت به‌ڕێژه‌ی ١.٢٣% واتا ١.٠٩ دۆلاری ئه‌مریكی دابه‌زینی به‌خۆوه‌بینی و یه‌ك به‌رمیل گه‌یشته ٨٧.٣٠ دۆلاری ئه‌مریكی، دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوو له ٩٠ دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك نزیكبوه‌وه.
هاوكات نرخی نه‌وتی خاوی ته‌كساسی ئه‌مریكاش به‌ڕێژه‌ی ١.٤٤% دابه‌زی واتا ١.٢٣ دۆلار و یه‌ك به‌رمیل به‌رامبه‌ره به ٨٤.٣٣ دۆلاری ئه‌مریكی.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه ئێستا نرخی نه‌وت دابه‌زیوه، به‌ڵام بانکی گۆڵدمان ساکس رایگەیاندوە، بەهۆی بەرزبونەوەی خواست و کەمیی خستنەڕوی نەوت، نرخی نەوت ئەگەری هەیە لە ساڵی ٢٠٢٣ دا بگاتە ١٠٥ دۆلار.
له چه‌ند رۆژی رابردوودا دوای ئەوەی دەرکەوت کاریگەرییەکانی ڤایرۆسی ئۆمیکرۆن و مەترسییەکانی کەمترە لەوەی پێشبینی دەکرا، جارێکی دیکە جووڵەی ئابووری و خواست لەسەر نەوت لەجیهاندا ڕوی لەبەرزبوونەوە کرد.
هاوکات ٤ـی ئەم مانگە وڵاتانی ئەندام لە (ئۆپیک پڵەس) کۆبونەوە و لەبارەی بەرهەمهێنانی نەوت، خواستی بازار و ئاستەنگییەکانی بەردەم پرۆسەی بەرهەمهێنانی نەوت گفتوگۆیانکرد، لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا لەسەرەتای مانگی داهاتوەوە رۆژانە ٤٠٠ هەزار بەرمیل بەرهەمهێنانی نەوت زیاد بکرێت.
هۆکاری بەردەوامی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بۆ بەرزبونەوەی خواست لەسەر سووتەمەنی دەگەڕێتەوە لەسەر ئاستی جیهان، سەرەڕای تەشەنەکردنی جۆری ئۆمیکرۆنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەڵام بڵاوبوونەوەی ئەو جۆرە لە ڤایرۆسی کۆرۆنا نەبوەتە هۆکار بۆ راگەیاندنی قەدەغەی هاتووچۆی بەرفراوان.
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە