نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان
پەیامی کورد ... نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان
بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسەكانی ئابووری لە جیهان بڵاویان كردەوە سەر لە بەیانی ئەمڕۆ هەینی ٤ی فێبریوەری ٢٠٢٢ سه‌ره‌ڕای كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئۆپێك پڵه‌س بۆ زیادكردنی بڕی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت، ئه‌مڕۆ هه‌ینی نرخی نه‌وت له‌جیهاندا به‌راورد به رۆژانی رابردوو به‌رزبوه‌وه و له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی بازاڕه‌كانی ئاسیا نرخی نه‌وتی برێنت به ٩١.٥٦ دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.
به‌گوێره‌ی ئۆیڵ پڕایس، ئه‌مڕۆ نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی جۆری برێنت ٠.٤٥ دۆلار زیادی كرد كه ده‌كاته رێژه‌ی ٠.٤٩ و نرخه‌كه‌شی گه‌یشته ٩١.٥٦ دۆلار، هه‌روه‌ها به‌رمیلێك نه‌وتی ته‌كساس ٠.٦٥ دۆلار زیادی كرد كه رێژه‌ی ٠.٧١%ی نرخه‌كه‌ی ده‌كات و له‌ئێستاش دا به ٩٠.٩١ دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.
به‌پێی ئاژانسی رۆیته‌رز، هۆكاری به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های نه‌وت بۆ سه‌رووی ٩١ دۆلار په‌یوه‌ندیداره به بوونی مه‌ترسی له‌سه‌ر ووزه‌ی جیهان به‌هۆی ناكۆكییه‌كانی نێوان ڕووسیا و ناتۆ له رۆژهه‌ڵاتی ئه‌ورووپا، ئه‌وه‌ش وایكردوه خواست له‌سه‌ر نه‌وت زیاتر ببێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، هۆكارێكی دیكه‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت بۆ ووتاره‌كه‌ی جیرۆم پاوڵ، سه‌رۆكی بانكی ناوه‌ندی ئه‌مریكا له‌ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه‌دا ده‌گه‌ڕێته‌وه كه رایگه‌یاندبوو ئابووری ئه‌مریكا به‌رده‌وامه له به‌هێزبونه‌وه و به‌رگه‌ی به‌رزكردنه‌وه‌ی سوودی بانكی ده‌گرێت.
٢ی ئه‌م مانگه كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌ندام رێكخراوی ووڵاتانی هه‌نارده‌كاری نه‌وت "ئۆپێك پڵه‌س" ئه‌نجامدرا و بڕیاریاندا له مانگی (ئادار/٣)ی ئه‌مساڵه‌وه ٤٠٠ هه‌زار به‌رمیل نه‌وت بڕی به‌رهه‌مهێنان زیاد بكه‌ن.
بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و جۆره له ڤایرۆسی كۆرۆنا نه‌بوه‌ته هۆكار بۆ راگه‌یاندنی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ
هه‌روه‌ها هۆكارێكی دیكه‌ی به‌رده‌وامی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی خواست له‌سه‌ر سووته‌مه‌نی ده‌گه‌ڕێته‌وه له‌سه‌ر ئاستی جیهان، سه‌ره‌ڕای ته‌شه‌نه‌كردنی جۆری ئۆمیكرۆنی ڤایرۆسی كۆرۆنا، به‌ڵام بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و جۆره له ڤایرۆسی كۆرۆنا نه‌بوه‌ته هۆكار بۆ راگه‌یاندنی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆی به‌رفراوان.
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە