نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان

پەیامی کورد     ...    نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان

بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسەكانی ئابووری لە جیهان بڵاویان كردەوە سەر لە بەیانی ئەمڕۆ هەینی ٢٥ی فێبریوەری ٢٠٢٢ دوای ئەو بەرزبوونەوە زۆرەی دوێنێ بەخۆیەوە بینی، نەوتی خاو گەڕایەوە نرخی پێشووی و نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت هاتەوە سەر ١٠١دۆلار

ئەمڕۆ هەینی، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت %٢ی نرخەکەی لەدەستدا و هاتەوە ١٠١دۆلار، هاوکات نرخی نەوتی خاوی ئەمریکا ٢,٢٢%ی نرخەکەی لەدەستداو هاتەوە سەر  ٩٤.٩٣دۆلار.

بەرزبوونەوە و نزمبوونەوەی نرخی نەوت بەهۆی درووستبوونی ئەو ناجێگرییەیە کە جەنگی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا بەدوای خۆیاندا هێناویانە.
پێشبینی دەکرێت لەگەڵ زیادکردنی سزاکانی سەر ئەمریکا بۆ سووتەمەنی ڕووسیا نرخی نەوت بەرزبوونەوەی زیاتر بەخۆیەوە ببینێت.

دوێنێ دوای زیاتر لە هەشت ساڵ نەوت گەیشتەوە بەرزترین ئاستی خۆی کە ١٠٦دۆلار بو بۆ هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت.


ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە