نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان

پەیامی کورد     ...    نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان

بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسەكانی ئابووری لە جیهان بڵاویان كردەوە سەر لە بەیانی ئەمڕۆ شەممە ٢٦ی فێبریوەری ٢٠٢٢،ماوەی چەند رۆژێکە نرخی نەوت بەردەوامە لە بەرزبوونەوەکانی و ئەمڕۆش ١١٠دۆلاری بۆ هەر بەرمیلێک تێپەڕاند.

ئەمڕۆ چوارشەممە، ٢ی ئازار، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی سووتەمەنی بە رێژەی ٥.٤%بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و گەیشتە ١١٠.١دۆلار.

هاوکات هەر ئەمڕۆ نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکا ٤.٦٧%بەهای بەرزبوەوە و گەیشتە ١٠٨.٢٤ بۆ هەر بەرمیلێک.

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، هۆکاری بەرزبوونەوەی بەهای نەوت بۆ بەردەوامی گرژییەکانی نێوان رووسیا و ئۆکراین دەگەڕێتەوە، بەتایبەت دوای ئەوەی گفتوگۆکانی رۆژی دووشەممەی نێوان هەردوو ووڵات بێ ئەنجام کۆتایی هات و ووڵاتانی رۆژئاواش سزای تووندیان بەسەر رووسیادا سەپاندوە.

هاوکات پەیمانگای دارایی نێودەوڵەتی (IIF) لە دوایین راپۆرتیدا باسی لەوەکردوە،  سەرەڕای بەردەوامی بەرزبوونەوەی بەهای نەوت لەچەند مانگی داهاتوودا، بەڵام چاوەڕێ دەکرێت ساڵی ٢٠٢٢ بەتێکڕا بەهای نەوت لە ٦٦ دۆلاردا جێگیرببێت، بۆیە داوا دەکات گەشەی ئابووری ووڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوت لەم ساڵدا بۆ پەرەپێدانی کەرتەکانی دیکە و رەخساندنی هەلی کاری زیاتر بۆ گەنجان سوودی لێوەربگیرێت.


ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە