نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان
پەیامی کورد ... نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان
بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسەكانی ئابووری لە جیهان بڵاویان كردەوە ئەمڕۆ دووشەممە ٧ی ئازاری ٢٠٢٢، نرخی نەوت لەجیهاندا بەڕێژەی ١٠.٣٨% بەرزبوەوە و نرخی نەوتی برێنت بە ١٣٠.٣٧ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، ئەوەش بەرزبونەیەوەیەکی بەرچاوی بەهای ووزەیە دوای ئەوەی هەفتەی رابردوو نرخی بەرمیلێک نەوت بە ٩٣ دۆلار بوو.
ئەمڕۆ بەهای نەوت لەبازارەکانی جیهان گەیشتە بەرزترین ئاست لە ١٤ ساڵی رابردوودا، بەجۆرێک نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت ١٠.٣٨% بەرزبوەوە و ئێستا بە ١٣٠.٣٧ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت. ههروهها نهوتی خاوی تەكساسیش ١٠.٥٩% بەرزبوەوە و بە ١٢٦.٢٧ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، هۆکاری سەرەکی بەرزبوونەوەی نەوت بۆ دواکەوتنی هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران دەگەڕێتەوە کە بڕیاربوو ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا و ئەورووپا لەسەر تاران هەڵیان بگرن، یەکێک لەو سزایانەش کە لەسەر تاران لادەبرێت قەدەغەی فرۆشتنی نەوتەکەیەتی لەبازارەکانی جیهان.
ئاماژەی بەوەشکردوە، لە گفتوگۆکانی ڤییەننا بۆ کاراکردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی، رووسیا داوای گەرەنتی کردوە کە سزاکانی سەر مۆسکۆ بەهۆی شەڕی ئۆکراین، زیان بە پەیوەندی بازرگانییەکانیان نەگەێنێت لەگەڵ تاران، هەروەها چینیش داواکاری نوێی هەبوە، بەوهۆیەش پرسی لابردنی سزاکان دواخراوە.
هۆکاری بەرزبوونەوەی بەهای نەوت بۆ شەڕی نێوان رووسیا و ئۆکراین دەگەڕێتەوە
هاوکات هۆکارێکی دیکەی بەرزبوونەوەی بەهای نەوت بۆ بەردەوامی گرژییەکانی نێوان رووسیا و ئۆکراین دەگەڕێتەوە، بەتایبەت دوای ئەوەی گفتوگۆکانی هەفتەی رابردووی نێوان هەردوو ووڵات بێ ئەنجام کۆتایی هات و ووڵاتانی رۆژئاواش سزای تووندیان بەسەر رووسیادا سەپاندوە.
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە