نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان

پەیامی کورد     ...    نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان

بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسەكانی ئابووری لە جیهان بڵاویان كردەوە ئەمڕۆ هەینی ١٠ی ئازاری ٢٠٢٢، ماوەی دوو رۆژە نرخی نەوت دەستی بە دابەزین کردوەتەوە و بۆ ئەمڕۆش نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت هاتوەتەوە خوار سەر ١١٠ دۆلاری ئەمریکی.

ئەمڕۆ هەینی، نرخی نەوت دابەزینی بەخۆیەوە بینی و خاوی برێنت ٠.١٥%نرخەکەی لەدەستدا و گەڕایەوە ١٠٩.٥ دۆلار و نەوتی خاوی تەکساسیش -٠٤٨%ی نرخەکەی لەدەستدا و بە ١٠٦.٥ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.

بەرزبوونەوەی چەند رۆژی رابردووی نرخی نەوت بەهۆی ئەو مەترسیانەوەیە کە شەڕی نێوان رووسیا و ئۆکراین بەخۆیانەوە بینیوە و ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرزیش ئاشکرای کردوە، هەریەکە لە عێراق و ئیمارات ئامادەیی خۆیان بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت دەربڕی گەر رێکخراوی ئۆپیک داوایان لێبکات.
ئامادەیی هەر یەکە لە ئیمارات و عێراق بۆ بەرزکردنەوەی رێژەی بەرهەمهێنانیان نرخی نەوتی بەشێوەیەکی بەرچاو هێنایەوە خوارەوە.


ئەم بابەتە 11994 جار خوێندراوەتەوە