نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان

پەیامی کورد     ...    نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان

بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسەكانی ئابووری لە جیهان بڵاویان كردەوە ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٧ی ئازاری ٢٠٢٢، نرخی نەوت لەجیهاندا بەڕێژەی ١.٨٧% بەرزبوەوە و نرخی نەوتی برێنت بە ٩٩.٨٩ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، ئەوەش بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی بەهای ئەو وزەیەیە دوای ئەوەی سەرەتای ئەم مانگە نرخی بەرمیلێک نەوت بە ٩٣ دۆلار بوو.
ئەمڕۆ بەهای نەوت لەبازارەکانی جیهان بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی، بەجۆرێک  نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت   ١.٨٧% بەرزبوەوە و ئێستا بە ٩٩.٨٩ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت. هه‌روه‌ها نه‌وتی خاوی تەكساسیش ١.٧٨% بەرزبوەوە و بە ٩٦.٨٢ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، هۆکاری بەرزبوونەوەی بەهای نەوت بۆ بەردەوامی گرژییەکانی نێوان رووسیا و ئۆکراین دەگەڕێتەوە، بەتایبەت دوای ئەوەی گفتوگۆکانی هەفتەی رابردووی نێوان هەردوو ووڵات بێ ئەنجام کۆتایی هات و ووڵاتانی رۆژئاواش سزای تووندیان بەسەر رووسیادا سەپاندوە.
ئەوە لەکاتێکدایە چاوەڕوان دەکرێت گفتوگۆکانی ڤییەننای تایبەت بە رێککەوتنی ئەتۆمی ئەنجامی ئەرێنییان هەبێت و رێککەوتنی ئەتۆمی ئێران و ووڵاتانی ٥ + ١ زیندوبکرێتەوە، بەوەش ئەگەری هەیە زیاتر لە یەک ملیۆن بەرمیل نەوتی ئێران بگەڕێتەوە بازاڕەکان. 


ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە