نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان

پەیامی کورد     ...    نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان

بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسەكانی ئابووری لە جیهان بڵاویان كردەوە سەر له‌ به‌یانی‌ ئەمڕۆ شەممە ١٩ی مارسی ٢٠٢٢ بەهای نەوت لەبازارەکانی جیهان نزمبوونەوەی بەخۆیەوە بینی، بەجۆرێک بەرمیلێک نەوتی برێنت   ٢.١٧% نرخه‌كه‌ی‌ دابه‌زی‌. هه‌روه‌ها نرخی‌ نه‌وتی خاوی تەكساسیش به‌ڕێژه‌ی‌ ١.٤٩% دابه‌زی‌.

ئاوێنه‌: سه‌رله‌به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ شەممە لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکانی جیهان، نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە ١٠٧ دۆلارو ٩ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، هەروەها نرخی نەوتی تێکساسیش بە ١٠٤ دۆلار و ٧ سەنتە. 

ئەمە لەکاتێکدایە رۆژی هەینی نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ١٠٩ دۆلارو ٢٦ سەنت بو، نرخی بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تەکساسیش بە ١٠٥ دۆلار و ٥٦ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.


ئەم بابەتە 11994 جار خوێندراوەتەوە