نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان
پەیامی کورد ... نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان
بەیانی ئه‌مڕۆ نرخی نه‌وتی خاو سه‌ره‌ڕای نیگەرانی لە گەشەی ئابووری و خاوبوونه‌وه‌ی کەرتی پیشەسازی چین بەراورد بە دوێنێ به‌رزبوه‌وه نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت گه‌یشته ١٠٧.٣ دۆلاری ئه‌مریكی.
به‌پێی بۆرسه‌ی جیهانی، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت به ١٠٧.٣ دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت، سەرەڕای ئەوەی بەراورد بەدوێنێ دووشەممە نرخەکەی بەرزبوەتەوە بەڵام ئەمڕۆ نرخی به‌رمیلێك ٢٨ سه‌نت دابه‌زی كه ده‌كاته ٢٦%ی نرخه‌كه‌ی، هه‌روه‌ها نرخی نه‌وتی تێكساسی ئه‌مریكا به ١٠٤.٩ دۆلار بۆ هه‌ربه‌رمیلێك مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت و ٢٦ سه‌نت بەراورد بە دوێنێ له نرخه‌كه‌ی دابه‌زی.
هۆكاری ئه‌و دابه‌زینه كه‌مه‌ی نرخی نه‌وتی خاو به‌هۆی نیگەرانی لە گەشەی ئابووری و خاوبوونه‌وه‌ی کەرتی پیشەسازی چینه‌وه‌یه، كه له مانگی (نیسان/٤)ی ئه‌مساڵدا کەرتی پیشه‌سازی ووڵاته‌كه بۆ دوه‌م مانگ له‌سه‌ر یه‌ك پاشەکشەی به‌خۆوه‌بینیوه و بۆ نزمترین ئاست لە ساڵی ٢٠٢٠ه‌وه دابه‌زیوه.
هه‌فته‌ی رابردوو جارێكی دیكه نرخی نه‌وتی خاو به‌رزبوه‌وه، هۆکارەکەشی بۆ نیگەرانییەکان لە راگرتنی مامەڵەی نەوتی رووسیا گەڕێندرایەوە، ئەوەش وایکردوە بەهۆی شەڕی رووسیا لە ئۆکراین بەهای نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزببێتەوە.
هۆكارێكی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وتیش، بۆ نه‌بوونی ئه‌نجامی دانووستانه‌كانی ڤییه‌ننای نێوان ئێران و كۆمه‌ڵه‌ی ووڵاتانی ٥+١ ده‌گه‌ڕێته‌وه كه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی دانووستانه‌كان راگیراون، هیچ واده‌یه‌ك بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌یان نییه، هه‌روه‌ها به‌رده‌وامی گرژی و ئاڵۆزییه‌كانی ئه‌مریكا و ووڵاتانی رۆژئاواش له‌گه‌ڵ رووسیا به‌هۆی هێرشه سه‌ربازییه‌كانی بۆسه‌ر ئۆكراین، هۆكارێكی دیكه‌ی به‌به‌رزی مانه‌وه‌ی نرخی نه‌وته له بازاڕه‌كانی ووزه‌ی جیهانیدا.
ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە