نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان

پەیامی کورد    ...   نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان

لەگەڵ لەبەرچاوگرتنی ئەگەری کەمبونەوەی رێژەی خستنەڕووی نەوت دوای بڕیارەکەی ئۆپیک و هەوڵەکانی یەکێتی ئەورووپا بۆ کەمکردنەوەی رێژەی کڕینی نەوتی ڕووسیا نرخی نەوت بەرزبوەوە.

ئەمڕۆ هەینی، نرخی یەک بەرمیل  نەوتی خاوی برێنت بەرێژەی ٠.٦٠% بەرزبوەوە گەیشتە ١١١ دۆلار و ٥٦سەنت.

هاوکات یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکا نرخەکەی بەرێژەی ٠.٥٥% بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و گەیشتە ١٠٨.٨سەد و هەشت دۆلار و هەشت سەنت.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت هاوکاتە لەگەڵ هەوڵەکانی ئۆپیک پڵەس بۆ بەرزکردنەوەی رێژەی بەرهەمهێنان لە مانگی تەمموزی ئەمساڵ بۆ ٤٣٢ هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە، ئەمەش بەهۆی مەترسییەکانی کەمبوونەوەی بڕی خستنەڕووی نەوتی خاو.

لەلایەکی دیکەشەوە یەکێتی ئەورووپا لە هەوڵدایە بەشێوەیەکی پلەبەندی بایکۆتی نەوتی روسیا بکات، ئەمەش لە چوارچێوەی بەشی شەشەمی سزاکانی سەر ئەو ووڵاتە.

لەماوەی دو مانگی رابردوو و هەڵگیرسانی جەنگی ئۆکراین ، نرخی نەوت بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە و پێشبینی دەکرێت لە چەند رۆژی رابردووش دا بگاتە بەرزترین ئاستی لە چەند مانگی رابردودا.


ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە