نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان
پەیامی کورد ... نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان
نرخی نه‌وتی خاو له بۆرسه‌ی جیهانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه به‌ڕێژه‌ی ٠.٦٧%ی نرخه‌كه‌ی به‌رزبووه‌وه، یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت به ١١٣.٣٠ دۆلار و یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی تەكساسیش به ١١٠.٨٢ دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له بۆرسه‌ی جیهانی، نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت ٠.٧٥ دۆلار به‌رزبوه‌وه، كه ده‌كات رێژه‌ی٠.٦٧%ی نرخه‌كه‌ی و نرخی به‌رمیلێك گه‌یشته ١١٣.٣٠ دۆلاری ئه‌مریكی.
هه‌روه‌ها نرخی نه‌وتی تەكساسی ئه‌مریكا، ٠.٥٤ دۆلار و به‌ڕێژه‌ی ٠.٤٩% به‌رزبوه‌وه و نرخی به‌رمیلێك به‌رامبه‌ره به ١١٠.٨٢ دۆلاری ئه‌مریكی.
هۆکاری بەرزبوونەوەی نەوت بۆ هەوڵەکانی ووڵاتانی یەکێتی ئەورووپا دەگەڕێتەوە بۆ قەدەغەکردنی هاوردەکردنی نەوت و گازی رووسی، پێشتر کۆمیسیۆنی یەکێتی ئەورووپا رایگەیاندبوو، پێشنیازێکی خستوەتە بەردەم ووڵاتانی ئەندام لە یەکێتی ئەورووپا و داوا دەکات کڕین و مامەڵەکردن بە نەوتی رووسیا قەدەغە بکرێت، ئەوەش وەک ووڵامێک بۆ هێرشی سوپای ئەو ووڵاتە بۆسەر ئۆکراین.
یه‌كێكی دیکە له هۆكاره‌كانی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وتی خاو دەگەڕێتەوە بۆ بەرزبوونەوەی خواست لەسەر بەکارهێنانی نەوت بەتایبەت لە ئەمریکا، هەروەها هۆکارێکی دیکەش بۆ دابەزینی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دراوەکانی دیکە دەگەڕێتەوە.
بەرزبوونەوەی نرخی نەوت هاوکاتە لەگەڵ هەوڵەکانی ئۆپیک پڵەس بۆ بەرزکردنەوەی رێژەی بەرهەمهێنان لە مانگی (تەمموز/7)ی ئەمساڵ بۆ ٤٣٢ هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە، ئەوەش بەهۆی مەترسییەکانی کەمبوونەوەی بڕی خستنەڕووی نەوتی خاو.
لەماوەی دوو مانگی رابردوو و هەڵگیرسانی جەنگی ئۆکراین، نرخی نەوت بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە و پێشبینی دەکرێت نرخه‌كه‌ی له‌م ئاسته‌ی ئێستادا بمێنێته‌وه.
ئەم بابەتە 11994 جار خوێندراوەتەوە