نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان
پەیامی کورد ... نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی شه‌وی رابردوو به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو نرخی نه‌وت له‌بازاڕه‌كانی جیهان به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی، به‌ڵام ئه‌مڕۆ هه‌ینی نرخه‌كه‌ی له بۆرسه‌ی جیهانی به‌ڕێژه‌ی 0.12%ی دابه‌زی، یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت به 117.3 دۆلار و یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی تەكساسیش به 113.9 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی له بۆرسه‌ی جیهانی، نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت 0.14 دۆلار دابه‌زی، كه ده‌كات رێژه‌ی0.12%ی نرخه‌كه‌ی و نرخی به‌رمیلێك گه‌یشته 117.3 دۆلاری ئه‌مریكی.
هه‌روه‌ها نرخی نه‌وتی تەكساسی ئه‌مریكا، 0.15 دۆلار و به‌ڕێژه‌ی 0.13% دابه‌زی و نرخی به‌رمیلێك به‌رامبه‌ره به 113.9 دۆلاری ئه‌مریكی.
دابه‌زینی نرخی نه‌وتیش له‌كاتێكدایه ئێواره‌ی دوێنێ بۆ به‌رزترین ئاست له‌دو مانگی رابردو به‌رزبوه‌وه و نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت گه‌یشته سه‌روی 118 دۆلار، هۆكاری به‌رزبوونه‌وه‌ی نه‌وتیش بۆ هه‌وڵه‌كانی ووڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی هاورده‌كردنی نه‌وت و گازی رووسی كه بڕیاره 30ی ئه‌م مانگه ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت، پێشتر كۆمیسیۆنی یه‌كێتی ئه‌ورووپا رایگه‌یاندبو، پێشنیازێكی خستوه‌ته به‌رده‌م ووڵاتانی ئه‌ندام له یه‌كێتی ئه‌ورووپا و داوا ده‌كات كڕین و مامه‌ڵه‌كردن به نه‌وتی رووسیا قه‌ده‌غه بكرێت، ئه‌وه‌ش وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ هێرشی سوپای ئه‌و ووڵاته بۆسه‌ر ئۆكراین.
یه‌كێكی دیكه له هۆكاره‌كانی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وتی خاو ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ به‌رزبونه‌وه‌ی خواست له‌سه‌ر به‌كارهێنانی نه‌وت به‌تایبه‌ت له ئه‌مریكا، هه‌روه‌ها هۆكارێكی دیكه‌ش بۆ دابه‌زینی به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به دراوه‌كانی دیكه ده‌گه‌ڕێته‌وه.
به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت هاوكاته له‌گه‌ڵ هه‌وڵه‌كانی ئۆپیك پڵه‌س بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی به‌رهه‌مهێنان له مانگی (ته‌مموز/7)ی ئه‌مساڵ بۆ ٤٣٢ هه‌زار به‌رمیل) نه‌وتی رۆژانه، ئه‌وه‌ش به‌هۆی مه‌ترسیه‌كانی كه‌مبوونه‌وه‌ی بڕی خستنه‌ڕووی نه‌وتی خاو.
له‌ماوه‌ی دوو مانگی رابردوو و هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی ئۆكراین، نرخی نه‌وت به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه بینیوه و پێشبینی ده‌كرێت نرخه‌كه‌ی له‌م ئاسته‌ی ئێستادا بمێنێته‌وه.
ئەم بابەتە 11998 جار خوێندراوەتەوە