نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان
پەیامی کورد ... نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان
نرخی نه‌وتی خاو له بۆرسه‌ی جیهانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه به‌ڕێژه‌ی 0.31%ی نرخه‌كه‌ی به‌رزبوه‌وه، یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت به 120.4 دۆلار و یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی تەكساسیش به 115.79 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له بۆرسه‌ی جیهانی، نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت 0.37 دۆلار به‌رزبوه‌وه، كه ده‌كات رێژه‌ی0.31%ی نرخه‌كه‌ی و نرخی به‌رمیلێك گه‌یشته 120.4 دۆلاری ئه‌مریكی.
هه‌روه‌ها نرخی نه‌وتی تەكساسی ئه‌مریكا، 0.72 دۆلار و به‌ڕێژه‌ی 0.63% به‌رزبوه‌وه و نرخی به‌رمیلێك به‌رامبه‌ره به 115.79 دۆلاری ئه‌مریكی.
هۆکاری بەرزبوونەوەی نەوت بۆ هەوڵەکانی ووڵاتانی یەکێتی ئەورووپا دەگەڕێتەوە بۆ قەدەغەکردنی هاوردەکردنی نەوت و گازی رووسی، بڕیاریشە ئەمڕۆ کۆبوونەوەی لووتکەی یەکێتی ئەورووپا لە برۆکسل دەست بەکارەکانی بکات و بڕیاریش لەسەر دۆسیەی نەوتی رووسیا دەدرێت.
یه‌كێكی دیکە له هۆكاره‌كانی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وتی خاو دەگەڕێتەوە بۆ بەرزبوونەوەی خواست لەسەر بەکارهێنانی نەوت بەتایبەت لە ئەمریکا، هەروەها هۆکارێکی دیکەش بۆ دابەزینی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دراوەکانی دیکە دەگەڕێتەوە.
بەرزبوونەوەی نرخی نەوت هاوکاتە لەگەڵ هەوڵەکانی ئۆپیک پڵەس بۆ بەرزکردنەوەی رێژەی بەرهەمهێنان لە مانگی (تەمموز/7)ی ئەمساڵ بۆ ٤٣٢ هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە، ئەوەش بەهۆی مەترسیەکانی کەمبوونەوەی بڕی خستنەڕووی نەوتی خاو.
لەماوەی دوو مانگی رابردوو و هەڵگیرسانی جەنگی ئۆکراین، نرخی نەوت بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە و پێشبینی دەکرێت نرخه‌كه‌ی له‌م ئاسته‌ی ئێستادا بمێنێته‌وه.
ئەم بابەتە 11994 جار خوێندراوەتەوە