نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان
پەیامی کورد ... نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان
نرخی نه‌وتی خاو له بۆرسه‌ی جیهانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه به‌ڕێژه‌ی زیاتر لە سێ دۆلار به‌رزبووه‌وه، بەجۆرێک لەئێستادا یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت به ١٢٣.٧٥ دۆلار و یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی تەكساسیش به ١٢٢.٢٢دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له بۆرسه‌ی جیهانی، نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت زیاتر لە سێ دۆلار بەرزبوەوە و گه‌یشته ١٢٣.٧٥ دۆلاری ئه‌مریكی، هه‌روه‌ها نرخی نه‌وتی تەكساسی ئه‌مریكاش سێ دۆلار بەرزبوەوە و نرخی به‌رمیلێك به‌رامبه‌ره به ١٢٢.٢٢ دۆلاری ئه‌مریكی.
هۆکاری بەرزبوونەوەی نەوت لە جیهاندا بۆ بڕیارێکی سەعوودیە دەگەڕێتەوە کە دەیەوێت نرخی فرۆشتنی نەوت بەرزبکاتەوە، هۆکارەکەشی بۆ تووندبوونەوەی بازار و هەوڵەکانی یەکێتی ئەورووپا گەڕاندوەتەوە بۆ قەدەغەی نەوت و گازی رووسی، هەروەها لەچین خواست لەسەر نەوت زیادیکردوە و گومانەکانیش لەسەر رێکخراوی ئۆپیک زیاتربون لەوەی بتوانێت بۆ مانگی تەمموز و ئاب رۆژانە نزیکەی ٦٥٠ هەزار بەرمیل نەوتی زیاتر بخاتە بازارەوە.
یه‌كێكی دیکە له هۆكاره‌كانی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وتی خاو دەگەڕێتەوە بۆ بەرزبوونەوەی خواست لەسەر بەکارهێنانی نەوت بەتایبەت لە ئەمریکا، هەروەها هۆکارێکی دیکەش بۆ دابەزینی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دراوەکانی دیکە دەگەڕێتەوە.
لەماوەی سێ مانگی رابردوو و هەڵگیرسانی جەنگی ئۆکراین ، نرخی نەوت بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە و پێشبینی دەکرێت نرخه‌كه‌ی له‌م ئاسته‌ی ئێستادا بمێنێته‌وه.
ئەم بابەتە 11996 جار خوێندراوەتەوە