نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان
پەیامی کورد ... نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی زانیاری ووزه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، له ماوه‌ی هه‌فته‌ی رابردوودا هەناردەی نەوت لە كۆی ووڵاتانی جیهان بۆ ئەمریكا ڕووی لە دابەزین كردوە، بەجۆرێك ئاستی هەناردەی نەوتی عێراق لە ٣٢٦ هەزار بەرمیلی رۆژانەوە گەیشتوەتە ١٩٦ هەزار بەرمیل لە رۆژێكدا.
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی زانیاری ووزه‌ی ئه‌مریكا له ڕاگه‌ێندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، تێكڕای هاورده‌كردنی نه‌وتی خاوی ئه‌مریكا له ماوه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوودا له ٨ ووڵاته‌وه گه‌یشتوه‌ته ٥ ملیۆن و ٤٩٧ هه‌زار به‌رمیل له ڕۆژێكدا، كه به‌راورد به هه‌فته‌ی پێشوو ٦٤ هه‌زار به‌رمیل كه‌میكردوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "هه‌فته‌ی رابردوو به تێكڕا هه‌نارده‌ی نه‌وتی عێراق بۆ ئه‌مریكا ١٩٦ هه‌زار به‌رمیل بوه له رۆژێكدا، كه به‌راورد به هه‌فته‌ی پێشووتر ١٣٠ هه‌زار به‌رمیل نه‌وت كه‌می كردوه".
ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕوو، "زۆربه‌ی داهاتی نه‌وتی ئه‌مریكا له‌ماوه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوودا له ووڵاتی كه‌نه‌داوه هاتوه، كه رێژه‌كه‌ی ٣ ملیۆن و ٦٠٣ هه‌زار به‌رمیل بوه له رۆژێكدا، پاشانیش مه‌كسیك دێت كه ٧١١ هه‌زار به‌رمیلی رۆژانه‌ی هه‌نارده‌ی ئه‌مریكا كردوه، سەعوودییه‌ش به‌پله‌ی سێیه‌م دێت به‌ڕێژه‌ی ٣٤٩ هه‌زار به‌رمیل له رۆژێكدا، پاشان ئیكوادۆر دێت به ڕێژه‌ی ٢٥٩هه‌زار به‌رمیل له ڕۆژێكدا.
به‌گوێره‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی زانیاری وزه‌ی ئه‌مریكا، "بڕی هاورده‌كردنی نه‌وتی خاوی ئه‌مریكا له نێجیریاوه ١٩٤ هه‌زار به‌رمیل بوه له رۆژێكدا، هه‌روه‌ها له كۆڵۆمبیا به تێكڕا ١٤٣ هه‌زار به‌رمیل بوه له رۆژێكدا، هه‌روه‌ها له بڕازیل ه‌وه به رێژه‌ی ٤٢ هه‌زار به‌رمیل له رۆژێكدا، له كاتێكدا هیچ بڕه نه‌وتێكی له ترینیداد و تۆباگۆ یان رووسیا هاورده نه‌كردوه".
ئەم بابەتە 11996 جار خوێندراوەتەوە