نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان
پەیامی کورد ... نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان
بە پێی ڕاپۆرتی هەوالی ئاژانسەكانی ئابووری لە جیهان بڵاویان كردەوە ئەمڕۆ ٢٤ی ٦ی ٢٠٢٢ نرخی نه‌وتی خاو له بۆرسه‌ی جیهانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی به‌راورد به چه‌ند رۆژی رابردوو به‌رزبوه‌وه، به‌جۆرێك له‌ئێستادا یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت به ١١٠.١ دۆلار و یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی تەكساسیش به ١٠٤.٦ دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی له بۆرسه‌ی جیهانی، نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت ٠.٠٦ دۆلار به‌رزبوه‌وه و گه‌یشته ١١٠.١ دۆلاری ئه‌مریكی، هه‌روه‌ها نرخی نه‌وتی تەكساسی ئه‌مریكاش به‌ڕێژه‌ی ٠.٢٩ به‌رزبوه‌وه و نرخی به‌رمیلێك به‌رامبه‌ره به ١٠٤.٦دۆلاری ئه‌مریكی.
هۆكاری نزمبوونه‌وه‌ی نه‌وت له جیهاندا بۆ ته‌شه‌نكردنه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له چین و مه‌ترسی له‌سه‌ر خاوبوونه‌وه‌ی گه‌شه‌ی ئابووری جیهانی ده‌گه‌ڕێته‌وه كه به‌هۆیه‌وه خواست له‌سه‌ر نه‌وتیش ڕووی له كه‌مبوونه‌وه‌ی كردووه، له‌كاتێكدا هه‌فته‌ی رابردوو نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت به ١٢١ دۆلار زیاتر مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
له‌ماوه‌ی چوار مانگی رابردوو به‌هۆی هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی ئۆكرین، نرخی نه‌وت به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه بینیوه و پێشبینی ده‌كرێت نرخه‌كه‌ی له‌م ئاسته‌ی ئێستادا بمێنێته‌وه.
ئەم بابەتە 12000 جار خوێندراوەتەوە