نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان

پەیامی کورد   ...  نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان

بەهۆی ناڕەزایی و خۆپیشاندانی هاووڵاتیانی چین دژی رێکارەکانی حکوومەت بەرامبەر ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەمڕۆ بەهای نەوت  بۆ نزمترین ئاست لەمساڵدا دابەزی و هەر بەرمیلێک نه‌وتی برێنت بە ٨١.٣١ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا. 

ئه‌مڕۆ له‌ بۆرسه‌ی جیهانی، نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت ٢.٢٣ دۆلار دابەزی و گه‌یشته‌ ٨١.٣١ دۆلاری ئه‌مریكی، هه‌روه‌ها نرخی نه‌وتی تەكساسی ئه‌مریكاش به‌ڕێژه‌ی ٢.٢٦ دۆلار دابەزی و نرخی به‌رمیلێك به‌رامبه‌ره‌ به‌ ٧٤.٠٥ دۆلاری ئه‌مریكی.

هۆکاری دابەزینی نەوت دەگەڕێتەوە بۆ ناڕەزایی و خۆپیشاندانی هاووڵاتیانی چین دژی رێکارەکانی حکوومەت بەرامبەر ڤایرۆسی کۆرۆنا، هۆکارێکی دیکەش بۆ رێککەوتنێکی حەوت ووڵاتە پیشەسازییە گەورەکەی جیهان G7 (ئەمریکا، بەریتانیا، کەنەدا، ژاپۆن، ئیتاڵیا، فەڕەنسا و ئاڵمانیا) دەگەڕێتەوە، کە بڕیاریانداوە رێگە بە ڕووسیا بدەن بە نرخێکی دیاریکراو نەوت بخاتە بازارەوە و کۆمپانیاکانی رۆژئاوا دەتوانن ئەو نەوتە بکڕن، ئەوەش نیگەرانییەکانی لەبارەی کەمبوونەوەی نەوت لە بازاڕدا کەمکردوەتەوە.

لەلایەکی دیکەشەوە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لە چین کاریگەی کردوەتەسەر دابەزینی خواست لەسەر نەوت، چوونکە بازرگانان باوەڕیانوایە ئەو هۆکەرە دەبێتەهۆی سست بوونەوەی بازاڕەکان و لە ئەنجامیشدا خواست لەسەر کڕینی نەوت کەمتر دەبێتەوە. 

سەبارەت دابەزینی بەهای نەوتیش، دامەزراوەکانی بواری ئابووری باس لەوە دەکەن، لە پاڵ زیادبوونی ئامارەکانی کۆرۆنا لە چین، پڕبوونی کۆگاکانی نەوت لە ئەورووپا و کەمکردنەوەی خستنەڕووی نەوت لەلایەن رێکخراوی ئۆپیکەوە، دوو هۆکاری دیکەن بۆ دابەزینی نرخ و کەمبوونەوەی خواست لەسەر کڕینی نەوت.


ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە