نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان
پەیامی کورد ... نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان
نرخی نه‌وت ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه بینی، ئه‌مه‌ش به‌هۆی راگه‌یاندنه‌كه‌ی نوێنه‌رانی هاوپه‌یمانی "ئۆپێك پڵه‌س"ه‌وه هات كه باسیان له بژارده‌ی كه‌م كردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنان به ڕێژه‌یه‌كی زیاتر كرد، له كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوویاندا.
به‌گوێره‌ی ئاژانسه‌كانی ووزه، نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی ڕۆژئاوای ته‌كساس به بڕی ٩٥ سه‌نت به‌رزبووه‌وه كه ده‌كاته ١.٢٣% و گه‌یشته ٧٨ دۆلار و ١٣ سه‌نت، هه‌روه‌ها نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت به‌بڕی ١.٥٢ به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆوه بینی كه ده‌كاته ڕێژه‌ی ٢.٣٧% و گه‌یشته ٨٥.١٦ دۆلار.
هاوپه‌یمانی "ئۆپێك پڵه‌س" ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو كۆده‌بێته‌وه بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر ئاستی به‌رهه‌مهێنانی له ماوه‌ی داهاتوودا، هاوكات ووڵاتانی ئه‌ورووپاش باس له ئه‌گه‌ری دانانی ئاستێك بۆ نرخی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی خاو له‌لایه‌ن ڕووسیاوە ده‌كه‌ن.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه پێده‌چێت لاوازییه‌كی به‌رده‌وام له پێكهاته‌ی بازاڕی نه‌وتدا زیاتر بێت، نوێنه‌رانی هاوپه‌یمانی نه‌وت ڕایانگه‌یاند، "كه‌م كردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می زیاده ڕه‌نگه له كۆبوونه‌وه‌ی داهاتوویاندا بژارده‌یه‌ك بێت".
له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا نرخی نه‌وت دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه بینی، له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانی ناڕه‌زایه‌تی له چین دژی تووندكردنه‌وه‌ی ڕێوشوێنه‌كانی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، ئه‌مه‌ش بوه هۆی دروستبونی شه‌پۆلی فرۆشتنی قورس له بازاڕه‌كانی كاڵا و بۆرسه، هه‌روه‌ها كه‌مبوونه‌وه‌ی خواست له‌سه‌ر نه‌وت له گه‌وره‌ترین به‌كاربه‌ر له جیهاندا.
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە