نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان
پەیامی کورد ... نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان
بەیانی ئەمڕۆ بەهۆی کەمبوونەوەی نەوتی کۆگاکراوی ئەمریکا، کۆبوونەوەی چاوەڕوان کراوی ئۆپیک پڵەس و کەمبوونەوەی رێکارەکانی دژی کۆرۆنا لە چین، بەهای نەوتی خاو لە جیهاندا بەرزبوەوە و هەر بەرمیلێک نهوتی برێنت بە ٨٣.٩٧ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
ئهمڕۆ له بۆرسهی جیهانی، نرخی یهك بهرمیل نهوتی برێنت ٠.٩٤ دۆلار بەرزبوەوە و گهیشته ٨٣.٩٧ دۆلاری ئهمریكی، ههروهها نرخی نهوتی تێكساسی ئهمریكاش بهڕێژهی ٠.٨٨ دۆلار بەرزبوەوە و نرخی بهرمیلێك بهرامبهره به ٧٩.٠٨ دۆلاری ئهمریكی.
بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بۆ سێ هۆکار دەگەڕێتەوە، کە بریتین لە کەمبوونەوەی نەوتی کۆگاکراوی ئەمریکا، کەمبوونەوەی رێکارەکانی دژی کۆرۆنا لە چین و کۆبوونەوەی چاوەڕوانکراوی ئۆپیک پڵەس کە چاوەڕێ دەکرێت سیاسەتی کەمکردنەوەی هەناردەی نەوت بەردەوامی پێبدات بۆ پاڵپشتی لە زیاتر بەرزکردنەوەی نرخی نەوت.
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لە سەرچاوەیەکی بەرپرس لە رێکخراوی ئۆپیک پڵەس بڵاویکردەوە، چاوەڕێ دەکرێت لە کۆبوونەوەی یەکشەممەی داهاتووی ئۆپیک پڵەسدا پرسی گۆڕانکاری لە هەناردەی نەوت تاوتوێ بکرێت و ئەگەری بەهێزیش ئەوەیە ئاستی بەرهەمهێنان لەم ئاستەی ئێستایدا دەمێنێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکردوە، زیاتر لەوەش چاوەڕێ دەکرێت ئۆپیک پڵەس بیر لە زیاتر لە دابەزینی هەناردەی نەوت بکاتەوە، بۆ پشتیوانی لە نرخی نەوت و گریمانەی خاوبوونەوەی ئابووری جیهان، کە دەبێتەهۆی دابەزینی خواست لەسەر نەوت.
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە