نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان
پەیامی کورد ... نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان
بەهۆی کەمبوونەوەی یەدەگی نەوتی خاو لە ئەمریکا و کەمبوونەوەی هەناردەی نەوتی رووسیا، ئەمڕۆ بۆ پێنجەم رۆژی لەسەر یەک، نرخی نەوت لە جیهاندا بەرزبووەوە و هەر بەرمیلێک نهوتی برێنت سەرووی ٨٢ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
ئهمڕۆ له بۆرسهی جیهانی، نرخی یهك بهرمیل نهوتی برێنت ٠.٦٧ دۆلار بەرزبوەوە و گهیشته ٨٢.٢١ دۆلاری ئهمریكی، ههروهها نرخی نهوتی تێكساسی ئهمریكاش بهڕێژهی ٠.٧٩ دۆلار بەرزبووەوە و نرخی بهرمیلێك بهرامبهره به ٧٨.٢٨ دۆلاری ئهمریكی.
هۆکاری بەرزبوونەوەی نەوت لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو بۆ کەمبوونەوەی یەدەگی نەوتی خاو لە ئەمریکا، کەمبوونەوەی هەناردەی نەوتی ڕووسیا و زیادبوونی خواست لەسەر بەکارهێنانی نەوت لە چین دەگەڕێتەوە، کە گەورەترین هاوردەکاری نەوتە لە جیهاندا.
سەرەتای ئەم مانگەش ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لە سەرچاوەیەکی بەرپرس لە رێکخراوی ئۆپیک پڵەس بڵاویکردەوە، چاوەڕێ دەکرێت لەکۆبوونەوەی داهاتووی ئۆپیک پڵەسدا پرسی گۆڕانکاری لە هەناردەی نەوت تاوتوێ بکرێت و ئەگەری بەهێزیش ئەوەیە ئاستی بەرهەمهێنان لەم ئاستەی ئێستایدا دەمێنێتەوە.
ئاماژەی بەوەش کردبوو، زیاتر لەوەش چاوەڕێ دەکرێت ئۆپیک پڵەس بیر لە زیاتر لە دابەزینی هەناردەی نەوت بکاتەوە، بۆ پشتیوانی لە نرخی نەوت و گریمانەی خاوبوونەوەی ئابووری جیهان، کە دەبێتە هۆی دابەزینی خواست لەسەر نەوت.
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە